Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 14:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حكوومەت مووچە راگیراوەكانی كەمئەندامان خەرج دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری تۆڕی چاودێریی ھەولێر ئاشكرای كرد، لە چەند رۆژی داھاتوودا قۆناغی دووەمی پشكنینی كەمئەندامان كۆتایی دێت و دەڵێ، دواتر لیستی كەمئەندامان رەوانەی دارایی دەكرێت بۆ خەرجكردنی مووچەكانیان و ئەو مووچانەی راشگیراون، خەرج دەكرێن.

 شێخ محەمەد گەزنەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوای پێداچوونەوە و دووبارە پشكنین، ناوی پێنج ھەزار و ٥٥٠ كەمئەندام لە لیژنەی پشكنین دەرنەچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ھەموو كەم ئەندامێك مافی ھەیە سكاڵا بكات و داوای مافی خۆی بكات، بڕیار درا دووبارە ئەوانەی دەیانەوێ دەتوانن لیژنەی پشكنین بكەنەوە، تا ئێستا سێ ھەزار و ٥٠٠ كەمئەندام سەردانی لیژنەی كەمئەندامانیان كردووە و لە قۆناغی كۆتاییدان.

گەزنەیی گوتیشی: "دوای كۆتاییھاتنی كاری لیژنەی تەندروستیی كەمئەندامان، كە پێشبینی دەكەین تا یەك دوو هەفتەی دیكە تەواو بێت، ئەنجامەكەی رادەگەیەنین و دواتر ئەوانەی لە لیژنە دەردەچن و رێژەی كەمئەندامییان بۆ دیاری دەكرێت، بە لیستێك رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكەین بۆ ئەوەی مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج بكرێت".

ناوبراو هەروەها دەشڵێت: "تەنیا لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٢٨ ھەزار كەمئەندام ھەن و ئەوانەی لە لیژنە دەرنەچوونە، لە قۆناغی رابردوودا مووچەكانیان نەبڕدراوە، بەڵكوو مووچەكانیان راگیراوە، ھەموو كەمئەندامانیش دڵنیا دەكەینەوە ناویان لە لیژنە دەربچێت، مووچەی مانگەكانی رابردووشیان بۆ دەگەڕێتەوە و بۆیان خەرج دەكرێت".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact