Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 05:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەنگی پێویست
| KDP.info


 
ئاریان فەرەج
 
یەكیان (پەنجاو یەك بە چل و نۆ)یەكەی ئەوكات لە یاد دەكات و( چل و پێنج بە بیست و یەك)ەكەی ئێستاش نابینێ و دەڵێ: لە یەكەم هەڵبژاردنیشدا نە پارتی و نە یەكێتی دەنگی پێویستیان نەهێنا، بۆیە سیستمی فیفتی فیفتی پەیڕەوكرا. یەكی دیكەیان دەڵێ: ئێمە پێگە و چەك و جوگرافیامان هەیە، یەك كورسیشمان هەبێ، نیوەمان هەر دەوێت، مونەزیرێكیشیان دەڵێ: باشترین عیلاج دابەشكردنی دۆسییەكانی دارایی و ئەمنیەتە بە جۆرێك نیوەی لای یەكێتی بێت و نیوەی لای پارتی، خەڵكیش دەڵێن: جا ئەگەر پێوەر پێگە و چەك و جوگرافیا بوو، نەك دەنگی ئێمە، ئەگەر ئەنجام دابەشكردنی جومگەكانی حوكمڕانییە، نەك یەكخستنیان، ئەدی هەڵبژاردن بۆ كرا! . 
راستیت دەوێ دیموكراسی بێ ئەحزابی دیموكراسخواز، هەڵبژاردن بێ قبوڵكردنی ئەنجام و رێزگرتنی ئیرادەی دەنگدەران، حكومەتداری بە شەراكەتی كیانێكی فرە باڵ كە لە جێی پرنسیپ و كارنامەی حوكمەت، خەمی هەوەڵ و ئەخیری پشك وپۆست بێ بۆ رازیكردنی ئەو هەموو باڵە پۆستخوازەی، بێ هودەیە. 
یەكێتی گومانی بۆ كەس نەهێشتەوە كە لە حزبێكی خاوەن بەرنامەی سیاسی و حوكمەتدارییەوە، بۆتە قەوارەیەك كە هەموو هەوڵ و تەقەللای بەدەستهێنانی زۆرترین پۆست و بەرژەوەندی تاكەكەسییە بێ ئەوەی مەعلوم بێت ئەو پۆستە زیادانە دەبنە مایەی پێكهاتنی نێوخۆییان یان ناكۆكی زیاتریان تێدەخات. 
نوسەرێك لە سلێمانییەوە نوسیبووی: سەبر و ئارامگرتن و خۆمەحرومكردنی پارتی، سەبری ئەیوبی تێپەڕاندووە، سەرسڕمانی خۆی دەربڕیبوو لەوەی دەنگدەرانی پارتی چۆن بەو هەموو داشكاندنەی سەركردایەتییەكەیان لە حەقبەشی پارتییەكان، رازین، لە كۆتاییشدا نوسیبووی: ئەم خەسڵەتەیە پارتی و پارتییەكان لە ئەحزابی دیكە جیا دەكاتەوە. 
پێداگیری یەكێتی لەسەر پۆست و پشكی ناڕەوا، قۆستنەوەی هەلو مەرجەكە و قۆڵبادانی پارتی بۆ پچڕینی بەركەوتی زیاتر، تا ئێستا پشكی زۆری بۆ تەئمین كردوون، رەنگە بشبێتە مایەی رازیكردنی هەموو باڵەكانیان، خۆ ئەگەر بەردەوام بن لە پێداگیری، مەعلوم نییە زیاتر دەبێ یان ئەوەی بەدەستهاتووە، لەدەستی دەدەن. 
بەڵام لە هەموو حاڵەتێكدا، تێكۆشەرانی ناو یەكێتی دەبێ لە جێیەكدا هەڵوەستەیەك بكەن و لەخۆ بپرسن: ئەوەی حزبێك لە كایەی سیاسیدا بە زیندوویی و كاریگەری دەهێلێتەوە و ئایندەی مسۆگەر دەكات، پشك و پۆستە یان پرنسیپ و بەرنامەی سیاسی و حوكمداری! حزبی سیاسی خڕبونەوەی كەسانێكە لە دەوری بەرنامەیەكی سیاسی یان رێكەوتنیانە لەسەر دابەشكردنی پلە و پایە و بەرژەوەندی؟.



دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact