Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 08:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لێگەڕێن با حكوومەت دەست بە كاری‮ ‬خۆی‮ ‬بكات
| KDP.info


 
 
سەلام عەبدوڵڵا
 
 بەڵگە نەویستە كە هۆكاری سەرەكی هەڵبژاردن لە وڵاتاندا بۆ زانینی پێگە و قەبارەی حزبە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن دەكرێ كە بەوپێیە لەمەودوا بەپێی دەنگەكانی لە دامەزراندنی حكوومەتدا  بەشداری بكات.
هەروەك حزبی براوەی یەكەمیش داوای لێدەكرێت كابینەی حكوومەت دروست بكات و گەر توانی بە تەنیا ئەو كارە ئەنجام بدات و دەنگی پێویستی هەبێت، ئەوا دەیكات، دەنا پەنا دەباتە بەر هاوپەیمانی لەگەڵ حزبەكانی ترو دەنگی پێویست دەستەبەر دەكات و بەوپێیە حكوومەت دادەمەزرێنی و پلەو پۆست بەسەر خۆی و حزبەكانی تری بەشداربووی حكوومەت دابەش دەكات و ئەوانی دیكەش كە بەشدار نابن لە حكوومەتدا دەتوانن رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن لە پەرلەمانداو چاودێری وردی كارەكانی حكوومەت بكەن و كەموكوڕییەكانی دەستنیشان بكەن بۆ خەڵكی و لە هەڵبژاردنی داهاتووشدا وەكو چەكێكی كاریگەر دژی ئەو حزبانەی دەسەڵات بەكاری بهێنێن و دەنگی پێ پەیدا بكەن.
لەبەرئەوەی لە یەكەمین هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستاندا تەنها دوو حزب توانیان دەنگی پێویست پەیدا بكەن و بچنە نێو پەرلەمانەوە و بەهۆی نزیكی- تا رادەیەك- دەنگەكان لە یەكدییەوە و پاراستنی بارودۆخی هەرێم وا بە باش زانرا كە سیاسەتی پەنجا بە پەنجا پەیڕەو بكرێ و ئەو دوو حزبە وڵات پێكەوە بەڕێوە ببەن.
بەڵام لەوە دوا، لە هەڵبژاردنەكانی تردا، كۆمەڵێك حزبی تر مۆڵەتی لە هەڵبژاردندا بۆ ڕەخسا كە ئەوانیش بچنە نێو پەرلەمان و داوای بەشداری لە حوكمڕانی وڵاتدا بكەن و هەروەك هەندێ حزبی نوێش هاتەكایەوەو توانیان بچنە نێو پەرلەمان، بۆیە ئەو هاوكێشەیەی دەسەڵات لە وڵاتدا تەنیا لە رێی دوو حزبەوە بەڕێوە ببرێ ئەو گرنگییەی نەما، بەتایبەتی كە دواتر حزبەكان بەسەربەخۆیی بەشداری هەڵبژاردنەكانیان دەكردو بەوپێیەش سەنگ و پێگەیان دیاری دەكراو ئیدی هیچ پاساوێك بۆ سیاسەتی پەنجا بە پەنجا نەما.
ئێستا كە پاش دوایین هەڵبژاردن هەموو حزبەكان قەبارەی خۆیان و سەنگیان لای دەنگدەران بۆ ئاشكرا بووە، پێویستە ئیتر گوێڕایەڵی دەنگدەران بن و پاساو نەدۆزنەوە بۆ پێگەو مێژووی كۆنی خۆیان و خەباتیان، چونكە ئەمە پڕۆسەیەكی دیموكراتییەو دەبێت پەیڕەو بكرێت.
سۆسیال دیموكراتەكانی سوید 44 ساڵ حوكمڕان بوون، بەڵام كە لە هەڵبژاردنی 1982دا دۆڕان زۆر بە دڵێكی گەورەوە كورسی دەسەڵاتیان بۆ حزبی براوە بەجێهێشت كە پێویستە هەموو ئەو حزبانەی بڕوایان بە هەڵبژاردن و مافی دەنگدەر هەیە ئەم ڕاستییە سادەیە بێ چەندو چوون قبوڵ بكەن بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانیشەوە، ئیدی حكوومەت دوای 181 رۆژ با دەست بە كاری خۆی بكات.



دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact