هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی كۆنگرێسمان جۆن گارامندی كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و حكوومه‌ت و خه‌ڵکی هه‌رێمی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی داعش و حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند و هاوبه‌شیی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانیان به هۆكاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا زانی، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له كاته سه‌خته‌كان و له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی‌دا كرد و تیشکی خسته سه‌ر باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتیوانیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ دووپات کرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له ڕۆڵی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و پێویستی و گرنگیی مانه‌وه‌یان له‌م قۆناغه‌دا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر کرده‌وه، هه‌روه‌ها پێویستیی هاوبه‌شیی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و پشتیوانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، تاوتوێ کرا.
هه‌ردوولا ڕۆڵی ئافره‌تانیان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا به پێوست زانی و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌نگاو و پرۆگرامه‌کانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پاراستن و پێشوه‌چوونی دۆخی ئافره‌تان و به‌شداریی كارایان له جومگه‌كانی حكومڕانیدا پێشكه‌ش كرد.