پۆڵەندا-KDP.info- د. حه‌سه‌ن عه‌لی سوڵتان، قوتابیی دكتۆرا بوو له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی پۆزنان-پۆڵه‌ندا. به‌هێزیی نامه‌ی دكتۆراكه‌ی سه‌رنجی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پۆڵه‌ندای به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا و وه‌ك یەکێک لە ٥ باشترین توێژینه‌وه‌ی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.
ڕێكخراوی زانستیی The European Community on Computational Methods in Applied Sciences (ECCOMAS) كه بنكه سه‌ره‌كییەکەی له شاری به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانیایه، ساڵانه پێشبڕكێی باشترین ٥ توێژینه‌وه‌ی شاره‌كانی ئه‌ورووپا ڕێك ده‌خات. شایانی باسه بۆ ساڵی ٢٠١٨، ڕێكخراوه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی پۆڵه‌ندیی Polish Association of Computational Mechanics لیستی ٥ باشترین توێژینه‌وه‌ی ساڵیان دیاری كرد و تێیدا نامه‌ی دكتۆرای حه‌سه‌ن عه‌لی وه‌ك چواره‌م باشترین توێژینه‌وه بۆ ساڵی ٢٠١٨ له‌سه‌ر ئاستی پۆڵه‌ندا هه‌ڵبژێردرا.
توێژینه‌وه‌كه‌ی د. حه‌سه‌ن باس له به‌رگریی باڵه‌خانه‌كان لە به‌رانبه‌ر بۆمب و ته‌قینه‌وه‌دا ده‌كات. ئه‌و توێژینه‌وه‌یە سوودێكی گه‌وره به كه‌رتی سه‌ربازی له جیهاندا به‌گشتی و له كوردستان و عێراقدا به‌تایبه‌تی ده‌گه‌یەنێت. له لایه‌كی تره‌وه، سه‌لامه‌تییه‌كی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر دەکات.
زیاد ڕه‌ئووف، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵه‌ندا، ئه‌و توێژینه‌وەیە و سه‌ركه‌وتنه‌ی د. حه‌سه‌ن عه‌لیی به‌رز نرخاند و هیوای خواست كه قوتابیانی كورد به‌رده‌وام له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تواناكانی خۆیاندا بن و به هه‌مووانی نیشان بده‌ن كه تاكی كورد ده‌توانن جیهان به‌ره‌وپێش ببه‌ن.