Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 08:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"نزیكەی ١٠٠ پڕۆژەی دیکە دەكەونە واری جێبەجێكردنەوە"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بڕیارە هەفتەی دابێ لیستێكی دیكەی پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە بۆ جێبەجێكردن ڕەوانەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بكرێت، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانیش ئاشكرای كرد، نزیكەی ١٠٠ پڕۆژە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكەونە واری جێبەجێكردنەوە.

زانا عوزێری، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەڵێت: "هەفتەی داھاتوو لیستێكی دیكەی پڕۆژەكان لە بواری  ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە وەزارەتی پلاندانانەوە دەگاتە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ ئەوەی لە مانگەكانی داھاتوودا بكەونە واری جێبەجێكردنەوە، كە ژمارەیان نزیكەی ١٠٠ پڕۆژە دەبێت و ھەموو ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، پێشتریش پلان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دانراوە و لە لایەن وەزارەتی پلاندانانیشەوە پەسەند كراوە."

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان كراوە و ھیچ كێشەیەك لە دابینكردنی پارەدا نابێت، چونكە ئێمە پێشبینی دەكەین ئەمساڵ ڕەوشی داراییی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان زۆر باشتر بێت و ساڵی ڕابردووش ھەندێ پڕۆژەمان دەست پێ كردەوە".

لەبارەی پڕۆژەی ستراتیژییەوە، عوزێر ڕوونی كردەوە: "پڕۆژەی ستراتیژییش لە پلانی وەزارەتدا ھەن، وەك ڕێگەی سەرەكیی ھەولێر_دھۆك، كە ئێستا لە ناحیەی ڕۆڤیا كاری تێدا دەكرێت بۆ پردی گۆپالە و لە ھەولێریش دەست پێ دەكات، كۆمپانیای ٧٧یش بڕیاری داوە ھەر ئەمساڵ پردی گۆپالە تەواو بكات."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact