ھەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەکشەممە فراکسیۆنی پارتی دەستەی سەرۆکایەتی خۆی هەڵبژارد.
لیزا فهلهكهدین كاكهیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۷/۳/۲۰۱۹ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەنجام دا و دەستەی سەرۆکایەتیی بۆ فراکسیۆن هەڵبژارد".
كاكهیی گوتیشی، "ئومێد خوشناو بە سەرۆکی فراکسیۆن، نەجات شەعبان بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆن، پێشەوا ھەورامانی گوتەبێژ، بەھمەن کاکە عەبدوڵڵا بە بڕیاردەری فراکسیۆن و منیش بۆ پەیوەندییەکانی فراکسیۆن هەڵبژێردرام."
نهشوان بهرزنجی