Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 14:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەندرێن محەمەد: كۆمسیۆن لیژنەیەكی بۆ پێداچوونەوە بە تۆماری دەنگدەران راسپاردووە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بڕیار بوو دوای پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان قۆناغی دووەمی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئەنجام بدات، وەك سەرۆكی كۆمسیۆنیش دەڵێ، لیژنەیەك راسپێردراوە و لە ماوەی مانگێكدا دەست بە پێداچوونەوەی تۆماری دەنگدەران دەكرێت.

هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "پلانێك دانراوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوەیەكی نوێ بە تۆماری دەنگدەراندا بكرێت، كۆمسیۆنی باڵا لیژنەیەكی راسپاردوە بۆ ئەوەی پێشنیازەكان ئامادە بكات و دواتر ئەنجوومەنی كۆمسیاران ئاگادار بكاتەوە و كاری لەسەر بكرێت".

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان، بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سوودی لە تۆماری دەنگدەرانی كۆمسیۆنی بەغدا وەرگرت، بەڵام بێ گلەیی نەبوو، لەبەر ئەوەش كار بۆ دروستكردنی تۆمارێكی سەربەخۆی كوردستان دەكرێت. سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە چاوەڕێی لیژنەی ھونەری دەكەین تا ئەنجامەكەمان پێ بدات، ھەر كاتێك گەیشتنە كۆتایی، دەست بە جێبەجێكردنی دەكەین".

پەیوەست بە گلەیی لایەنەكان لەسەر ئەو تۆمارەی لە ھەڵبژاردن كاری پێكراوە، هەندرێن محەمەد گوتی: "لایەنە سیاسییەكان با رووی گلەیی خۆیان ئاڕاستەی بەغدا بكەن، كە ئێمە و ئەوانیش بۆ ھەڵبژاردنی رابردوو پشتمان بە فۆڕمی خوراك بەستبوو، ئێمە خۆمان تۆماری دەنگدەرانمان لە گیرفانی خۆمان دەرنەھێناوە و لە حكوومەتی فیدڕاڵ وەرمانگرتووە".

محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "لیژنەكەی ئێمە بڕیارە لە ماوەی مانگێكدا وەڵاممان بداتەوە و دەست بە كاری خۆمان دەكەین بۆ نەھێشتنی گلەیی لەسەر تۆماری دەنگدەران".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact