ههولێر-KDP.info- لە یادی تێپەڕبوونی 31 ساڵ بەسەر كیمیایبارانی ھەڵەبجە، سەرۆك مەسعوود بارزانی رایدەگەیەنێت، دەبێ مرۆڤایەتی بە شەرمەوە لە ئاستی ههڵهبجهدا بوەستێ.
سەرۆك بارزانی، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگهیاند "کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، یادێکە دەبێ مرۆڤایەتی بە شەرمەوە لە ئاستیدا بوەستێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوەستەی جیدی لەسەر بکات، بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە دڕندانەیە و قەرەبووکردنەوەی قوربانییان و ئاوەدانکردنەوەی، بە جۆرێک لە ئاست قوربانیدان و مێژووی پڕسەروەریی ئەو شارەدا بێت".