ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه دڕندانه‌یه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له نیوزلاند كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت و له ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له ده‌ست دا و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌فین دزه‌یى گوتەبێژی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى نیوزلاند ده‌كەین، له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانین. هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به‌سامه به سزاى دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێكی دیكه كاره‌ساتى وا دووباره نه‌بێته‌وه".
ئەمڕۆ هەینی کەسێک بە ناوی برێنتۆن تارانت لە وڵاتی نیوزلاند، هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت و نزیکەی 50 کەسی کوشت و 48 دیکەشی بریندار کرد.