Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 25 MAY 2019 11:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ھاتوچۆی ھەولێر: كێشە لە سیستمی كامێرادا دروست بووە و فایلەكان پارێزراون
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بە ھۆی دروستبوونی كێشەی ئەلیكترۆنی، بەشی پێبژاردنی سزاكانی ھاتوچۆ وەك پێویست كار ناكات، گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێریش رەتی كردەوە، كە سیستمەكە ھاك كرابێت و دەڵێت، ھەموو فایلی سزاكان پارێزراون.

موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەو زانیاریانەی باس لە ھاككردنی سیستمی پێبژاردنی سزای كامێرای ھاتوچۆ دەكەن، راست نین، بەڵام نایشارینەوە لە ھێڵی ئینتەرنێت كێشەی تەكنیكی پەیدا بووە، بەڵام ھەموو فایلەكان پارێزراون و ھەر ھاووڵاتییەك سەرپێچیی كردبێت و لەلایەن كامێراكانەوە تۆمار كرابێت، لای بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ ھەیە و پارێزراوە".

گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ئەو كێشەیەی دروست بووە، تەنھا لە پێبژاردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتە، ھەندێك جاریش لۆدی زۆر دەكەوێتە سەر سیستمەكە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی لە كاتی خۆیدا نەكرێتەوە كاتێك ھاوڵاتی سەردانی ماڵپەڕی ھاتوچۆ دەكات".

موقەدەم فازڵ حاجی دەڵێت: "پلان ھەیە لە چەند شوێنێكی دیكەی ھەولێر كامێرای ھاتوچۆ جێگیر بكرێت، بە تایبەتی ئەو شەقامانەی نوێن، وەك شەقامی ١٢٠ مەتری، كە لە بەشێكی شەقامەكە جێگیر كراون، ئەوەشی كامێراكان تۆماری دەكەن، راستەوخۆ ناچنە ناو سیستم و وێنە و كاتی سەرپێچییەكە دێتە بەڕێوەبەرایەتی، ئینجا دەخرێنە نێو سیستمی پێبژاردن".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاوده‌كات

THURSDAY, 23 MAY 2019 23:05:13
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
 
حه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

THURSDAY, 23 MAY 2019 17:05:15

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هەڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ و ناوه‌ڕاستى حه‌فته‌ى داهاتوو دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات.

"بە نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ کوردستانییەکاندا داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌"

THURSDAY, 23 MAY 2019 16:05:22

ناوچە کوردستانییەکان -KDP.info- تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەستیان بە جووڵه‌ی تیرۆریستی و سووتاندنی كشتوكاڵی جووتیاران و وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ی له ‌هاووڵاتییان كردووه‌ته‌وه. شاره‌زایه‌كی گرووپه‌ ئیسلامییه‌ تونده‌ڕۆ‌كانیش ده‌ڵێ، موخابه‌راتی وڵاتان به‌ مه‌به‌ستی خۆیان داعش بەكار ده‌هێنن، نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ش له ‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ڕێگه‌خۆشكه‌ر بووه‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.

لیوا بابەکر: ئەو شوێنانە لە ناوچە کوردستانییەکان دیاری کراون کە پێشمەرگە تێیدا جێگیر دەکرێت

THURSDAY, 23 MAY 2019 16:05:14

هەولێر-KDP.info- دانوستان لە نێوان ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراقدا لەبارەی ڕەوشی ئەمنییەوە بەردەوامە و، بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش ئاشکرای کرد، بەردەوام زانیاریگۆڕینەوە لەسەر داعش ھەیە و شوێنیش بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە دیاری کراوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی ماوە.

عەبدوڵڵا گەدۆ: بەهۆی ناکۆکییەکانەوە ناوچەی ئارام دیاری نەکراوە

THURSDAY, 23 MAY 2019 16:05:38

ڕۆژئاوای کوردستان -KDP.info- ئەمەریکا چەندین جارە دووپاتی دەکاتەوە کە دەبێ ناوچەیەکی ''ئارام'' لە سووریا دیاری بکرێت، بەڵام شێواز و چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچەیەی دیار نەکردووە. سیاسەتمەدارێکی دیاری ڕۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، ئەمەریکا دەیەوێ هاوسەنگیی سیاسیی خۆی لە ڕۆژئاوا بپارێزرێت، بۆیە هەنگاوەکانی دیاریکردنی ناوچەی ئارام هەڵناگیرێن.



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP