Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 04:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی ڕاستگۆترین حزب لە كاركردن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ڕاپەرین
| KDP.info


 
محەمەد عەلی
 
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادی راپەڕینە مەزنەكەی ئادار، گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان گەرموگوڕ و پێشهاتی جۆراوجۆری بەخۆیەوە بینی، لە هەمووان گرینگتر ڕێككەوتنی نێوان پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان بوو، ئەم هەنگاوەش سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بوو، كە تاكو ئێستا پارتی و سەرۆك بارزانی پەیوەستن بە هێنانەدیی ئامانجەكانی ڕاپەڕین.
 
تەوەری سەرەكیی هەردوو ڕێككەوتنەكە، پرسی چاكسازییە لە هەرێمی كوردستان، دەكرێ بڵێین بوونی ئەم بەشە لە بەرنامەی كاری حكوومەتی داهاتوودا، بەشێكی زۆری پەیوەندی هەیە بە ئیرادەی پارتی بۆ چاكسازی لەلایەك و كۆدەنگی لەگەڵ گۆڕان و هاتنەژێرباری یەكێتی بۆ ئەم مەبەستە، بە دڵنیاییشەوە لە داهاتوودا كاریگەرییەكانی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی كوردستاندا دەردەكەون، ئەمەش ئەو ڕاستییە دووپات دەكاتەوە، كە پارتی بەردەوام كار بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ڕاپەرین دەكات.
 
هاوكات دەكرێ دروستكردنی ئەم كۆدەنگییەی نێوان حزبەكان وەك ئامادەكارییەك هەژمار بكرێت بۆ ئەو پێشهات و گۆڕانكاریانەی ناوچەكە و عێراق بە خۆیەوە دەبینێت، باشترین ئامادەكارییش بۆ ئەم مەبەستە، دروستكردنی كۆدەنگیی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەكانی هەرێم و پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێزە، بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە كیانی هەرێم بپارێزین كە سەرەكیترین دەستكەوتی راپەڕینە.
 
خاڵێكی تری ئەرێنیی لێكگەیشتنی نێوان پارتی و لایەنەكانی تر، كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و دروستكردنی دەستەیەكی تایبەتە بە پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، ئەمەش دیدگای حزبی براوە نیشان دەدا كە مەبەستیەتی ئەم پرسانە بەدامەزراوەیی بكات، ئەمە لە كاتێكدایە ئامانجی سەرەكیی ڕاپەڕین، دروستكردنی كوردستانێكی خاوەن دامەزراوەی تایبەت بە خۆی بوو.
 
ئەوەشمان بیر نەچێت، بنەمای سەرەكیی ڕێككەوتنی پارتی لەگەڵ لایەنەكاندا، دەرەنجامی هەڵبژاردنی 30/9 یە، ئەمەش هەنگاوێكی ترە بۆ بەدیموكراسیكردنی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێكهێنانی كابینەی داهاتوو لەسەر بنەمای بەركەوتەی هەڵبژاردن، لە ڕاستیشدا بەدیهێنانی كوردستانێكی دیموكرات، ئاواتی گشت شۆڕشگێران و ڕاپەڕیوان بوو. 
 
ناكرێ ئەم بۆچوونەش نادیدە بگرین، كە پارتی دیموكراتی كوردستان مەبەستیەتی چوار ساڵی ئارامی بۆ حكوومەتی داهاتوو دابین بكات بۆ ئەوەی بتوانێ ئامانجەكانی بەدی بهێنێت لە چاككردنی بژێویی خەڵك و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان، باشترین بژاردەش بۆ ئەو مەبەستە، بەشداریكردنی زۆرینەی حزبە كوردستانییەكانی براوەی هەڵبژاردنە لە كابینەی داهاتووی حكوومەتدا، هەر ئەم ئامانجانەش هاندەر بوون بۆ ڕاپەڕینی كوردستانیان دژی ڕژێم.
 



دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact