Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 07:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەست و شەش ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان
| KDP.info


بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی شەست و شەش ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی لاوان و قوتابیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و داهاتوویەكی گەشیان بۆ دەخوازم.

لاوان و قوتابیان لە كاتی دامەزراندنیانەوە هەتا ئێستا لەكاری ڕێكخراوەیی و مەدەنیدا بەشێكی گرنگی خەباتی گەلەكەمان بوونە، بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و پێشكەوتن و نوێخوازی. ئەم دوو ڕێكخراوە تێكۆشەرە بە درێژایی ساڵانی كاركردنیان شوێنی پێگەیاندنی سەركردەی بە توانا و ڕۆڵەی هۆشیار و هەڵكەوتوو بوونە، كە جێی دەستیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان دیار و بەرچاو بووە و لەم ڕێگەیەدا قوربانی و شەهیدیشیان بەخشیوە.

قوتابیان و لاوانی خۆشەویست، ڕۆڵ و كاریگەریتان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەماندا لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ژیانی ئاوارەیی و كاری مەدەنی و زانست و فێربوون، هەروەها بەرگریكردن لە مافی ڕەوای گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی جێگەی شانازییەكی زۆرە.

ئێوەی ئازیز مێژووتان بۆ گەلەكەتان دروست كردووە و هەروەها ئاییندەی میللەتەكەتانن. بۆیە ئەو چاوەڕوانییە لە قوتابیان و لاوانی خۆشەویست هەیە بەسوودوەرگرتن لە شێوازی نوێ و هاوچەرخی خەبات و، بە ورەیەكی بەرزتر و چاوكراوەیی زیاتر، لە پێگەیاندنی كادیری هۆشیار و بەتوانا بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بەردەوام بن. ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی ئازیز هەیە كە پارێزەری بەها بەرزەكانی میللەتەكەمان بن و خۆتان بۆ ئاواتە ڕەواكانی گەلی كوردستان تەرخان بكەن، لەپێناو گەییشتن بە كوردستانێكی بەهێز و گەشەسەندوو، هەروەها پێگەیاندنی نەوەیەك كە بڕوای بەخۆی هەبێت و نیشتمانی خۆی خۆش بوێت.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و بمێنن بە خێر و خۆشی

مەسعود بارزانی




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact