هەولێر-KDP.info- به‌یانی 18ی شوبات په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه بۆ ته‌واوكردنی یه‌كه‌م دانیشتی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
به‌ختیار كه‌ریم، گوته‌بێژی حیزبی سیۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "فراكسیۆنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و به‌شداری دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات".
به‌ختیار كه‌ریم گوتیشی: "له چوارچێوه‌ی پیاده‌كردنی دیموكراسی له كوردستاندا پێویسته به زووترین كات په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه، پێویسته ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان كه ده‌نگیان هێناوه نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان هه‌یه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی بكه‌ن، تا له چوارچێوه‌ی یاسادا ته‌واوی ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن".
گوته‌بێژی حیزبی سۆسیالیست ده‌ڵێ: "ئێمه وه‌ك حیزبی سۆسیالیست كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به گرنگ ده‌زانین، فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات و ده‌نگ به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌دات".
به‌ختیار كه‌ریم دەشڵێت: "پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان واقعیانه خوێندنه‌وه بۆ دۆخی ئێستای كوردستان بكه‌ن و بگه‌نه ڕێکكه‌وتن له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان".
هێڤیار