سلێمانی-KDP.info- هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی گۆڕانكارییەكی گه‌وره‌یه به كۆبوونه‌وه‌ی 18ی شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێكکه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت و دانانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
هاووڵاتیانی كوردستان چاویان له‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌ته‌كه به‌رنامه‌ی خزمه‌تكردنی گشتی بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. له‌وباره‌وه كاوه شێخ سه‌لام، چاودێری سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی به‌لای هاووڵاتییانه‌وه گرنگه ئەوەیە کە حکوومه‌تێک دابمه‌زرێت چه‌ند خاڵێک له به‌رنامه‌ی کاری‌دا بچه‌سپێنێت و جێبه‌جێیان بکات بۆ خزمه‌تكردنی گشتی، وه‌ک کێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه و تێپه‌ڕاندنی یاسای خانه‌نشینیی پله تایبه‌ته‌کان و شه‌فافییه‌ت له داهاتی نه‌وت و ڕێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی".
شێخ سەلام گوتی: ده‌بێ ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداریی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن، نه‌وه‌ك پێیه‌کیان له ده‌سه‌ڵات و پێیه‌کیان له ئۆپۆزسیۆن بێت".
له‌باره‌ی گرنگیی ڕێكکه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، دڵشاد نامیق مامۆستای زانكۆ پێی وایه: "بە ئاسانییش دەتوانرێت زۆرینەی پەرلەمانی دروست بکرێت، کەچی هەردەبێ بگەڕێینەوە بۆ تەوافوقات و ڕێککەوتنی لایەنەکان، بێگومان ئەمەش بۆ حاڵەتی کوردستان گرنگە، چونکە هێشتا زۆر قۆناغ ماوە کە پێویستی بە خیتابی یەکگرتوو هەیە بۆ ئەوەی بیبڕین و زۆر دەستکەوت ماوە بە تەنها ئەستەمە وەدەستی بێنین، بەڵام ئەمەش ناکاتە ئەوەی کە سەنگی هەڵبژاردن هیچ حسابی بۆ نەکرێت، هەربۆیە سەرجەم هێزە خاوەن نفووزەکان پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرن کە هەر لایه‌نه و بە قەبارەی خۆی نوێنەرایەتیی گەل دەکەن و پێویستە لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەدا بن و خۆیان بۆ هێنانەدیی ئامانجە باڵاکانی پێكهێنانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم یەکلایی بکەنەوە."
دڵشاد نامیق ده‌ڵێ: "پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان پێداگری لەسەر کارنامەی خزمەتگوزاری و بەهێزکردنی کوردستان بکەنەوە و پێویستە هەرچی زووترە گوڕوتین بە پرۆسەی سیاسی بدەنەوە، بۆیە پێویستە زووتر لە یەک نزیک ببنەوە و حکوومەتی هەرێمی نوێ پێک بهێنن و هەموان لەسەر کارنامەیەکی گشتگیر کۆدەنگ بن".
بڕیاره ڕۆژی 18ی شوباتی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆ ببێته‌وه، سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان نامه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كردووه كه به‌یانیی ڕۆژی 18ی مانگ سه‌عات 11 له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاماده بن."
له‌وبارەیە‌وه دكتۆر ڕێبین سه‌لام، ماموستای زانكۆ گوتی: "هەنگاوی یەکەمی ڕەنگدانەوەی بڕیار و ئیرادەی دەنگدەرانی کوردستان و یەکەم دەزگای شەرعی مۆڵەت پێ دراوە لەم قۆناغەی هەرێمی کوردستاندا لە لایەن خاوەنی سەروەری و بڕیاردەری فەرمییەوە کە گەلی کوردستانە، پاش هه‌ڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان، ئیدی هەنگاوەکانی دروستکردنی حکوومەت دەست پێ دەکات".
ڕێبن سه‌لام پێی وایه: "دەبێ ڕێكکه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئیمزا بكرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پابەندبوون بە دەقی ڕێککەوتنی نێوانیان له کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
یاساناسانی ده‌ستووری ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كوردستان خاوه‌نی ده‌ستورر بووایه، ئه‌وه زۆر كێشه‌ی هه‌نووكه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له ڕێگه‌ی ده‌قی ده‌ستووری چاره‌سه‌ر ده‌كرا.
ئه‌و ماموستایەی زانكۆ گوتیشی: "ئه‌وه‌ی بارودۆخی دانوستانەکان و پێکهێنانی حکوومەتی پتر ئاڵۆز کردووە نەبوونی دەستوور و دادگای دەستووریی هەرێمی کوردستانە، تا لە کاتی دروستکردنی حکوومەتدا پشتی پێ ببەسترێت و هەنگاوەکانی دروستنەکردنەکەی بە دەقێکی دەستووری دیاری کرابێت و هەر ئاڵۆزی و ناڕوونییەکیش لە جێبەجێکردنی دەستووردا هەبێت هانا بۆ دادگا دەستوورییەکە ببەین و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات، بۆیه پێویسته له خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستاندا ببینه خاوه‌نی ده‌ستوور."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی