میونشن-KDP.info- مهسروور بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا خلوسی ئاکار پیرۆزبایی خۆی لە مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
ئەمڕۆ شەممە ١٦-٢-٢٠١٩ مهسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن له درێژەی چالاکی و كۆبوونهوهكانیدا لهگهڵ خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کۆبۆوە.
لە دیدارەکەدا خلوسی ئاکار پیرۆزبایی خۆی لە مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هەر لەو دیدارە پەرەپێدانی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق لە گشت بوارەکان، بەتایبەتی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان جەختی لێکرایەوە.
پەرەسەندنی رەوشی ناوچەکە و پرسەکانی جێی بایەخی هەردوولان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.