میونشن-KDP.info- مهسروور بارزانی لهگهڵ محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوویەوە و لە دیدارەکەدا پەرەسەندن و رەوشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆی لەسەر کرا.
ئەمڕۆ شەممە ١٦-٢-٢٠١٩ مهسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، له درێژەی چالاکی و كۆبوونهوهكانیدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبۆوە.
لە دیدارێکدا پەرەسەندن و رەوشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆی لەسەر کرا.
وێڕای تیشک خستە سەر پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و گەلانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دراوسێیەتی باش لە سەر بنەمای رێز و ھاوسەنگی دوولایەنە. مەسرور بارزانی رایگەیاند، باسمان لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت هەرێمی کوردستان و پەرەسەندنەکانی رەوشی عێراق و سووریا و ناوچەکە کرد.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، "دەمانەوێ پەیوەندی زۆر پتەومان بە تایبەت لە رووی ئابوورییەوە هەبێت و لە داهاتووشدا ئەو پەیوەندییانە بەهێزتر دەکەین.