میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ لە میونشن راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا وه‌زیری به‌رگری بەریتانیا رایگەیاند، هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان گه‌لی كوردستان و به‌ریتانیا هه‌بووه و له هاوكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
هەر ئەمڕۆ شەممە ١٦-٢-٢٠١٩ لە دووەم رۆژی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گاڤن ولیامسن، وه‌زیری به‌رگریی بەریتانیا لە میونشنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
لە دیدارکەدا دوا پەرەسەندنی رەوشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دووقۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا گفتوگۆی لەسەر کرا.
مەسروور بارزانی سوپاسی وه‌زیری به‌رگریی بەریتانیای کرد لەبەرامبەر مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و جەختی کردەوە، کە بەگژداچوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، هاریکاری بەردەوامی هاوپەیمانی جیهانی دەخوازێت.
لەبەرامبەردا وه‌زیری به‌رگری بەریتانیا رایگەیاند، هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان گه‌لی كوردستان و به‌ریتانیا هه‌بووه و له هاوكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
هەر لەو دیدارەدا باس لە دوا رەوشی سوریا کرا و بەرەوپێشبردنی رێککەوتنی درێژخایەن بە ئامانجی رێگەگرتن لە پەرەسەندنی گرژی و ناکۆکییەکان بە پێویستزانرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی گەرەنتی دان بە دابینکردنی ئایندەی مافی پێکهاتەکان بە مافەکانی گەلی کوردیشەوە لەو وڵاتەدا.