میونشن-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، راوێژكاریی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئانیگریت كرامپ كارینباوهر، سه‌رۆكی پارتی CDU، كه پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه، كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشنه، كه ساڵانه له ئه‌ڵمانیا سازده‌كرێت و مه‌سرور بارزانیش به داوه‌تێكی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌شداری تێدا ده‌كات.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆنگره‌كه، كه ئه‌مڕۆ 15ی شوباتی 2019 ده‌ستیپێكرد، مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه.