ههولێر-KDP.info- بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق گوتی، دوای کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای بودجە لەلایەن حکوومەتی عێراق پشکی ھەرێمیان حیساب کردووە و ھەر وەکو ساڵی ڕابردوو ٣١٧ ملیار دیناریان بۆ مانگی دوو رەوانە کردووە.
فازڵ نەبی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست ئێمە گەیشتووە لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ئەمساڵ لە مانگی دووە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و پشکی ھەرێمی کوردستانیان حیساب کردووە ھەر ٣١٧ ملیار دیناریان ناردووە.
فازڵ نەبی گوتیشی، "حکوومەتی عێراق حیسابی کردووە و باسی لەوە کردووە کە پشکی ھەرێمی کوردستان مانگانە ٣١٧ ملیار دینار دەبێت وەکو چۆن ساڵی ڕابردوو رەوانەیان کردووە.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق دهشڵێ، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی گفتووگۆ کردنە بۆ ئەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان مانگانە زیاتر رەوانە بکرێت و ڕێگایەکی دیکە بدۆزنەوە بۆ زیادکردنی.
فازڵ نەبی زیاتر گوتی، "خەرجکردنی بودجەی عێراق لە ١٣ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و پشکی ھەرێمیش کە حیساب کراوە لە دەوروبەری ٣١٧ ملیار بووە، بۆیە ھەر ٣١٧ ملیاریان ڕەوانە کردووە.
بڵند ئیبراھیم