Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 23:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كەركووكی بۆ ماڵپه‌ڕی KDP: بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی 18 مانگ ئاشكرا ده‌كات
| KDP.info


كەركووك-KDP.info- سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی گوتی، یاداشتێكمان واژۆ كرد بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك سەبارەت بەوەی كە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە كۆبوونەوە بكەین و تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی و ئیداریی شاری كەركووك بكەین."

پەیوەست بە كۆبوونەوەی 18ی شوبات، ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك سەبارەت بە تاوتوێكردنی بارودۆخی كەركووك كۆ ببنەوە، كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی  ئەو پارێزگایە دەبێت.

 سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی، عیرفان كەركووكی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای كۆبوونەوەی ھەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی سەبارەت بە بارودۆخی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان و پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان و دۆخی كەركووك، ڕێككەوتن كرا كە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە 18ی شوباتدا ئەنجام بدات، دروست ئەو رۆژەی پەرلەمانی كوردستان دەستەی سەرۆكایەتی ھەڵدەبژێرێت."

كەركووكی دەڵێت: "وەكوئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە خۆشحاڵییەوە یاداشتێكمان واژۆ كرد بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك سەبارەت بەوەی كە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە كۆبوونەوە بكەین بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن، كە لە ماددەی 59 لە فەسڵی تەشریعیدا داوامان كردووە بۆ ئەو ڕۆژە كۆبوونەوەی ئەنجوومەن بكرێت و تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی و ئیداریی شاری كەركووك بكەین."

سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی گوتیشی: "ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە بە ھیچ شێوەیەك ئاگای لە دۆخی ئیداری و ئەمنیی كەركووك نەماوە و نەمانتوانیوە كۆبوونەوە و دانیشتن لەو شارە ئەنجام بدەین، لەبەر ئەوەی بارەگاكانی پارتی گەلی توركمانی و ماڵی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و ئەندامانی ئەنجوومەن داگیر كراون و سووتێنراون، بۆیە نەتوانراوە ھیچ كۆبوونەوە و سەردانێكی كەركووك بكەین، خەڵكێكی زۆریش لەو شارە ئاوارە بوون، بۆیە پێویستە پێش گەڕانەوەی ھەر بارەگایەك یان ھەر ئەندامێكی ئەنجوومەن، بارودۆخی كەركووك تاوتوێ بكرێت."

عیرفان كەركووكی زیاتر ڕوونی كردەوە: "ئەو ئەندامانەی كە واژۆمان كردووە، داوا لە سەرۆكی ئەنجوومەن دەكەین ڕۆژی دیاریكراو كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت، بەڵام تاكوو ئێستا شوێن دیاری نەكراوە و ئەم ئەندامانەی كە ماویشن، ئەمڕۆ واژۆی دەكەن، هەروەها بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش تاتوتوێكردنی باری ئەمنی و ئیداریی كەركووك و دەوروبەریەتی."

دەشڵێ: "پارتی گەلی توركمانی، پێی وایە ئەو كۆبوونەوانەی ھەردوو مەكتەب سیاسیی پارتی و یەكێتی، ھەنگاوی باشن، ئەمەش ئومێدێكی گەورەیە بۆ خەڵكی كوردستان و وەك توركمان بەشێكین لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان، بۆیە پێمان باشە ئاشتی و ئارامی بۆ كەركووك بگەڕێتەوە، چونكە كەركووك خاكێكی دێرینی كوردستانە."

 

فایزە كۆیی

 




دوایین هەواڵەکان

ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 
"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:24

ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact