Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 17:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گۆشەگیریی عەبادییەکان
| KDP.info


 
زکری موسا
 
عەبادی لەبەرانبەر مافەكانی گەلی كوردستان یەكێك لە شۆڤینیترین دەستەڵاتدارانی عێراقی بوو. ئەو كە دەستەواژەی شیمالی عێراقی زیندوو كردەوە، بەنیاز بوو لەڕێگەی سڕینەوە و لەناوبردن و بێ ماناكردنی هەرێمی كوردستان، ببێتە بەتەڵی قەومی. دەیویست عێراق بگەڕێنێتەوە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو. پێیوابوو هەرێمی كوردستان كە لە 1991ـەوە پێكەوەنرا، دیاردەیەكی ناسرووشتییە و دەبێت ئیلغابێتەوە و پێویستە عێراق بگەڕێتەوە دۆخی سرووشتیی خۆی. سەوەختێك عەببادی وای لێهات وابزانێت مێژووی عێراق لەگەڵ هاتنی ئەوەوە دەستی پێكردووە.
 
ئەوەی كە پتر هانی عەبادی و هاوبیرانیدا لە نكۆڵیكردنی گەلی كوردستان خەست و بێ بەزەیی بن، بوونی دووبەرەكی و ناپاكی بوو لەناو كورددا. ئەوان كاتێ بینییان دوای سەدساڵ قوربانیدان هێشتا كوردزمان هەن بە خوێنساردییەوە وڵاتەكەیان هەرزانفرۆش دەكەن، ئەو جورئەتەیان لا پەیدا بوو كە بەرببنە میللەتی كورد و كەمترین مافی پێڕەوا نەبینن.
 
گەلی كوردستان لەوە بەهێزتر و پتەوتر بوو بە ناپاكی نێوخۆیی و جەهل و ڕقی شۆڤێنی و عەبادییەكان چۆك دابدات و بكەوێتە سەرئەژنۆ و بینیشمان چۆنچۆنی پێشمەرگە لووتی شكاندن و كوردستان ئیمبارگۆكانی شكاند.
 
ئێستا دۆخێكی دیكە لە ئارادایە و كەشێكی ئیجابی دروست بووە و عەبادییەكان گۆشەگیر كراون. بەشێكی گەورەی ئەو دۆخە جگە لە خۆڕاگریی گەلی كوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ كەسایەتیی عادل عەبدولمەهدی كە تێگەییشتنی قووڵی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان هەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ناكرێ چارەنووسی گەلی كوردستان بەوە ببەسترێتەوە كە فلانی پیاوی چاكە. بیرمان نەچێ عێراق هەمیشە ئاوسە بە موفاجەئات و نكۆڵیكاری. شەڕانگێزی و شۆڤێنیەت بەهێزە و خۆی حەشارداوە و ڕەنگە خۆیشی ڕێكبخاتەوە. ئەگەری هەموو شتێك لە ئارادایە. بۆیە لە ڕوودانی هەر پێشهاتێکی نوێدا، ئەوەی كاریگەریی دەبێت لەسەر گەلی كوردستان ڕادەی یەكگوتاریی هێزە كوردستانییەكانە لە بەغدا.
 
ئەگەر كورد وەك ساتەوەختی دوای ڕیفراندۆم و كاتی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بە پەرتەوازەیی بجووڵێنەوە و لەیەكتر لە فێڵ بن، ئەگەر ئیملای ئەملاولا جێبەجێ بكەن و لەبری شكاندنی شۆڤێنیەكان، ئێسكی یەكتر بشكێنن و هەندێك هەر لە خەیاڵی ئەوەدابن پشتی پارتی لە عەرز بدەن، چیتر نابێ گلەیی لە عەبادی و خەزعەلی و مەزعەلی بكەین. ئەوكات نابێ بڵێین عەبادییەكان غەددار و زاڵمن..
 
ڕۆژانی زۆر ناخۆشمان بینی، كوردمان بینی كۆیلە ئاسا یارمەتیی كۆنەپەرستترین بوونەوەرەكانی مێژووی دەدا بۆ شكاندنی پشتی برا كوردەکەی خۆی، بەو هیوایەی ئەوەی ڕووی دا ببێتە وانەی گەورە و هەرگیز دووبارە نەبێتەوە.



دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact