Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 19:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی ناوخۆ حەوت بڕیاری بۆ نەهێشتنی دیاردەی چەکداری دەرکرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ نەھێشتنی دیاردەی چەکھەڵگرتن، بەتایبەت چەکی قورس و مامناوەند و ھێشتنەوەی ئەو چەکانە تەنیا لە دەستی چەکدارانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا حەوت بڕیاری دەرکرد، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە چەکێک، جگە لە کلاشینکۆف و دەمانچە و دەستیش بەسەر ئەو چەکانەدا دەگرن کە مۆڵەتیان نییە و ڕێکاری یاساییش بەرانبەریان دەگیرێتە بەر."

لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، کە ئیمزای وەزیری ناوخۆ، کەریم شنگالیی لەسەرە و ئەمڕۆ ١٠/٢/٢٠١٩ دەرکراوە و کۆپیەکی بە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتووە، ھاتووە: "بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ، ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٠٩ و بە پێی یاسای چەک، ژمارە (١٦)ی ساڵی ١٩٩٣، بە مەبەستی نەھێشتنی دیاردەی چەکداری، بەتایبەت چەکی قورس و مامناوەند و ھێشتنەوەی ئەو چەکانە تەنیا لە دەست ھێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، بڕیارمان دا."

سەبارەت بە بڕیارەکانیش لە نووسراوەکەدا لە ڕێگەی حەوت خاڵ ڕوون کراوەتەوە، ئەوانیش بریتین لە :

١- داماڵینی گشت چەک و تەقەمەنییەک، جگە لە دەمانچە و کلاشینکۆف.

٢- دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی کە لە لایەن ھاووڵاتیانەوە ھەڵدەگیرێن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.

٣- لە سەنتەری ھەر پارێزگا و قەزا و ناحیەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و ئاسایش بنکەی کۆکردنەوەی ئەو چەکانەی ڕادەست دەکرێن، یان دەستی بەسەردا دەگیرێت کۆ دەکرێنەوە و لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە جەرد دەکرێن و ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێن."

٤- لە ڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ئاگاداری گشت ھاووڵاتیان دەکرێت، ئەوانەی دەمانچە و کلاشینکۆفی بێمۆڵەتیان ھەیە لەو بنکانە تۆماری بکەن و ئەو چەکانەی کە لە بڕگەی (١)ی سەرەوە ئاماژەیان پێ کراوە ڕادەستی بکەن.

٥- ئەم بەیانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت بۆ ماوەی ٦ مانگ.

٦- دوای کۆتاییھاتنی ئەو ماوەیەی کە لە بڕگەی (٥)ی سەرەوە دیاری کراوە ھەر چەکێک دەستی بەسەردا بگیرێت خاوەنەکەی بە پێی یاسای چەک ڕەوانەی دادگا دەکرێت.

٧- ئەم بەیانە لە ڕۆژنامەی وقائعی کوردستاندا بڵاو دەکرێتەوە.

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 

سیاسەتڤانێک: تورکیا دەیەوێ پەیوەندییە ئابووریەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:43

تورکیا _KDP.info_ موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.

 

بەنداوەکانی دھۆک نوژەن دەکرێنەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:21

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای دھۆک دەڵێت: ژمارەیەک بەنداو بەھۆی لافاوی مانگی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارە ھەموو ئەو بەنداوانەی زیانیان پێگەیشتووە نوژەن بکرێنەوە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 12:04:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact