هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی مەشرووعی عەرەبی و شاندێكی یاوەری كرد و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكوومەتی تازەی عێراق و پاڵپشتی كردن لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و كابینەكەی تاوتوێ كرا.
ڕۆژی شەممە 9ـی 2ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی مەشرووعی عەرەبی و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكوومەتی تازەی عێراق و پاڵپشتی كردن لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و كابینەكەی تاوتوێ كرا.
لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی بەدیهێنانی سەقامگیری و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی شەڕی داعش ئاڵوگۆڕ كرا.