هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ 9/2/2019 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە خوان خۆسیە ئیسکۆبار ستێنمان باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەکەدا کە كونسووڵی فەخری ئیسپانیا له هەولێر ئامادە بوو پێوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەسەندنی رەوشی ناوچەکە تاوتوو کران.
مەسروور بارزانی، وێڕای سوپاسکردنی گەل و حکوومەتی ئیسپانیا لە پشتیوانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی لە پەرەپێدان و پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە و باسی لەوە کرد، هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە سەیری پێوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا دەکات و خوازیاری زیاتر بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندیانەیە لە گشت بوارەکاندا.
لەم دیدارەدا باڵیۆزی ئیسپانیا باسی لهوه كرد، كه ئەوان رێز لە قوربانییەکانی گەلی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستان و هەوڵ و تێکۆشانەکانی گەلی کوردستان بۆ ئایندەیەکی گەشتر دەگرن، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە وڵاتهكهی لەگەڵ فرهوانتركردنی پهیوهندییهكانی نێوان هەردوولایە له بواره جیاجیاكاندا.
تاوتوێكردنی رەوشی گشتی ناوچهكه و پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی ههرێمی کوردستان تەوەرێکی دیكهی دیدارهكه بوو.