هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق كرد و لە دیدارەکەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی و لە بواری بازرگانی و ئابووری و گەشتوگوزار تاوتوێ كرا و جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ـی ٢ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە نیرانجان ئاسوكا ڕاناسینگ باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی و لە بواری بازرگانی و ئابووری و گەشتوگوزار تاوتوێ كرا و جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە.
لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق كورتەیەكی لە ئەزموون و مێژووی وڵاتەكەی لەبواری چالاكییە ئابوورییەكان و گەشتوگوزار خستەڕوو.