Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 01:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێگای ڕاست!
| KDP.info


 
هاودەنگ فاروق
 
سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان لەبەردەم چەندین تەحەدیی گەورە و تاقیکردنەوەی مێژوویی و بەرپرسیاریتییەکی مەزندایە، دەشێ بەپێی لۆژیکی سیاسەت و دۆخی نێوخۆ و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیدا ژیرانە مامەڵە بکات و هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوە بێت کوردستان بەرەو پێگەیەکی بەهێز و سەردەمێکی نوێ بگەیەنێت.
 
پارتی و یەكێتی جارێکی دی لە قۆناغێكی چارەنوسساز و هەستیاردا، بە فۆرمێکی دیکەی پێكەوەیی، شانیان دایەوە بەر مەسئولیەتە ئەخلاقی و نەتەوەییە مێژوویەکان، گەڕانەوە بۆ ئەو پرەنسیپە هاوبەش و ئەرک و کارە سیاسی و پێشمەرگایەتیانەی کە لە سیاقی مێژووی ڕۆژانی سەخت و وێستگە چارەنوسسازەکانی بزووتنەوەی رزگاری نیشتمانی کوردستاندا لە شاخ و شاردا پێکەوە تەواویان کرد، تا گەیاندیانە ئەمڕۆی کوردستان..
 
ئەم دوو حزبە، دیسان توانیان تەعبیر لە یەكدەنگی و یەكگرتوویی و ڕێكخستنەوەی نێو ماڵی كوردستانیان بكەن و پەیامی ئەو یەكڕیزییەش بە گوێی دۆست و نەیارانی کوردستاندا بدەن.
 
لە ڕاستیدا گەلی کوردستان لە دواین هەلبژاردندا لە پشت حزب و سەرکردایەتییە ڕاستەقینەکەی خۆی ڕاوەستاوبەرپرسیاریەتی گەورەتری خستەوە سەر ئەستۆی ئەم دوو حزبە.
 
بەرپرسیارێتیی سەرکردایەتی ڕاستەقینەش لە ئانی تەنگانەدا دەردەكەوێت، گەورەیی سەرکردەو حزبەکان لە بەرگەگرتنی سەردەمی نەهامەتییەکان و بەرپرسیارێتیی كێشەکاندایە، حزبی ڕەسەن و بە ئەزموونەکان، دەبێ خزمەتكاری گەل بن و تا دواساتەكانی بەرگەگرتنی سەختییەكان شان بدەنە بەر هەورازەكان و لە سەنگەردا بمێننەوە. هەوڵ بۆ چارەسەرو دەربازبوونی قەیرانەكان بدەن و پشت لە گەلی خۆیان ناکەن، قوربانی بۆ بدەن!
 
ئەو كێشە و ناكۆكیانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە کوردستان ڕوویاندا هەمووان لێی بەرپرسن و، هەمووانیش لێی زەرەرمەند بوون لە پێشیاندا خەلکی ماندووی کوردستان، مادام كەس بێ هەڵە نەژیاوە، كەواتە هەر كەسە و بە قەد پێگەی خۆیشی باری بەرپرسیاریەتێی لەسەر شانە، پێویستە پەند لە هەڵەی ڕابردوو وەربگیرێ و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان بە وزە و توانایەكی نوێوە جارێكی دی لە سەر بنەمای متمانەی سیاسی و میساقی شەرەف و پێكهاتەی تازە دابڕێژرێنەوە.
 
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و چارەنووسی هەرێمی كوردستان، سەختی گوزەرانی خەڵك، پێویستی بە گیانی پێكەوەیی و یەكگوتاریی وهەستی بەرپرسیارێتی پارتی و یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان و حزبەکانی مەیل دەستەڵات ومەیل ئۆپۆزسیۆن هەیە.
 
نزیکبوونەوە و ڕێککەوتنی نوێی پارتی و یەکێتی، خاڵی ئیجابی و بەرژەوەندیی هاوبەشی هەموو حزبەكان و تەواوی گەلی كوردستانە، گەرەنتی بوژانەوەی هەموو سێکتەرەکانی ژیان وکاروپڕۆژەکانی ئاوەدانی و سیاسیی و ستراتیژی تێدایە.
 
بۆیە ئەم چركەساتەش زۆر گرنگن لە لە لایەن هەردوو سەرکردایەتی پارتی ویەکێتی، هەموو ئەم قەناعەتانە دروست بوون کە کوردستان تەنیا ئاشتی و یەکڕیزی لەم دوو حزبە دەوێ، چونکە باشترین هەستیارترین چركەساتە بۆ ئەوەی پارتی ویەكێتی پێكەوە ببنە فریادڕەسی ئەم قۆناغە سەختە مێژووییەو گەلی کوردستان بەرەو ئارامیی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری وئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بەرن.
 



دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact