Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 00:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نووری حەمەعەلی بۆ KDP: ورده‌كاری گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكان ئاشكرا ده‌كات
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- سەركردەیەكی پارتی رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی دابێت دەست دەكرێت بە هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دووپاتیشی دەكاتەوە، هەماهەنگی و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیە، پەیوەستە بە سەردانەكەی سەرۆك بارزانییەوە.

دووشەممە ٤ی٢، شاندێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و لەسەر دیاریكردنی لیژنەیەك رێككەوتن، وەك نووری حەمەعەلی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی و بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك ئاماژەی دا، هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەپێی بڕیاری ئەو لیژنە دەبێت.

بەرپرسەكەی میحوەرەی رۆژئاوای كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە رۆژانی ئایندەدا لیژنەی دیاریكراو بڕیار دەدات، مەیدانییەن ئەو شوێنانەی پێویستن هێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا لەوێ بن بۆ پاراستنیان، لە هەفتەی دابێت بە زووترین كات بڕیاری لێ دەدرێت.

ئەندامەكەی سەركردایەتیی پارتی، بڕیاری ئەو لیژنەیش بە هاوكات لەگەڵ ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسیی شاری كەركووك و گەڕانەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا و گەڕانەوەی بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵكردنی ئاڵاكانیان لەسەر بارەگاكانیان، پێكەوە دەبەستێتەوە.

ناوبراو هۆكاری گەیشتنە رێككەوتنێك و بوونی هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركووك، بۆ سەردانەكەی سەرۆك مەسعوود بارزانی دەگێڕێتەوە، كە چووە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسان و كەسایەتی و لایەنە عێراقییەكان كۆبووەوە، جێبەجێكردنی رێككەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراقیش، بە هەنگاو بە هەنگاو ناو دەبات، كە دواتر سەرجەمیان جێبەجێ دەكرێن، كە ئەو شوێنانەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێویستە، ئەوا هەردوولا پێكەوە لە بەرانبەر داعش و گرووپە تیرۆریستییەكانی دیكەدا دەیانپارێزن.

بە گوتەی بەرپرسەكەی پارتی، سەرەتا هەنگاوی ئەو رێككەوتنە بە گەڕانەوەی حەشدی شەعبی و ئەو هێزە زیادانەی كە شەڕكەری ١٦ی ئۆكتۆبەر بوون و لە پیلانەكەشدا بەشدار بوون، دەست پێ دەكات و دەڵێ: "دەبێ ئەو هێزانە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و لیوای ٦١ كە راستەوخۆ سەر بە سەرۆكوەزیرانی عێراقن، هاوكات له‌گه‌ڵ چەند لیوایەكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە جێیان دەگرنەوە، ئەویش لە پێناو زیاتر پاراستنی هاووڵاتیانی ناوچەكە بێ جیاوازی".

 

خێڵان بەختیار

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact