Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 SEP 2019 00:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پڕۆژیەک بۆ نەهێشنی زێدەڕۆیی سەر کارەبای نیشتمانی، جێبەجێ دەکرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خەریکی جێبەجێکردنی سیستەمێکی نوێی کۆنتڕۆڵکردنی کارەبای نیشتمانییە و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێ، کارەبا دەگەیەنینە ٢٤ کاتژمێر و لەمەودوا سیستەمێکی وا دانراوە ھیچ کەسێک ناتوانێ کارەبای زیاد و نایاسایی بەکار بێنێ، چونکە کۆنتڕۆڵی کارەبای نێو ماڵان بەدەست فەرمانگەی کارەباوە دەبێت.

حەمەدەمین ھەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد: "پێوەر بۆ ھەموو بەشدارانی کارەبای نیشتمانی دادەنرێت و پێوەرەکان بە ھەموو پێداویستییەکانییەوە گەیشتوونەتە کۆگاکانی وەزارەتی کارەبا، دەست بە پڕۆسەی گرێدانی پێوەری نوێی کارەبا کراوە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی کارەبای نیشتمانی کڕیارێکی زۆری ھەیە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کاتی دەوێت و ھەنگاوەکان دەستیان پێ کردووە و پێوەرەکان بەسەر بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای پارێزگاکاندا دابەش کراون بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەڕێوە بچێت."

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھیچ بەشدارێکی کارەبا بەدەر نابێت لە گرێدانی پێوەری نوێ، پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژییە، ڕێژەیەکی زۆری تەزووی کارەبا بەفیڕۆ دەدرێت و بەشێکیشی دەدزرێت، بەڵام لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تا ڕادەیەکی زۆر کۆنتڕۆڵی ھاوبەشانی کارەبا دەکرێت و ئیدی ئەو کارەبایەی ئێستا خەڵکێک بە زیادەڕۆیی بەکاری دێنن، کۆتاییی دێت."

ھەورامانی دەڵێت: "بە پێی سیستەمی نوێی پێوەری کارەبا ھەموو ھاوبەشەکان لەنێو تۆڕێکدا کۆ دەکرێنەوە، ھەتا وەرگرتنی کرێی کارەباش دەبێتە ئۆتۆماتیکی، واتە عەداد نامێنێ و لەمەودوا ژمێریاری کارەبا ناچێتە ماڵان بۆ وەرگرتنی پارەی کارەبا و خوێندنەوەی پێوەر، ھەمووی لەنێو کۆمپیۆتەردا تۆمار دەکرێت و ھەر ھاوبەشێکی کارەبا زێدەڕۆیی بکات، ئەوە لە کۆنتڕۆڵەوە کارەبای لەسەر دەبڕدرێت."

بە گوتەی حەمەدەمین ھەورامانی لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا کارەبایەکی زۆر دەگەڕێتەوە نێو تۆڕی گشتی و بە شێوەیەک کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبن و ھاووڵاتییان پێویستیان بە کارەبای ئەھلی نابێت. ڕوونیشی کردەوە: "سیستەمێکی زۆر پێشکەوتووی ئەلیکترۆنیی ھەمەلایەنەیە، بێگومان حکوومەت مەبەستیەتی بەو پڕۆژەیە دوو ئامانج بپێکێت، یەکەم کارەبا کۆنتڕۆڵ بکرێت و ھیچ کەسێک بۆی نەبێت بەبێ یاسا کارەبا بەکار بێنێت، دووەمیش کارەبایەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ تۆڕی گشتی و ڕەوشی کارەبا زۆر لەوەی ئێستا باشتر دەبێت، نرخی کارەبای نیشتمانی زۆر ھەرزانترە لە کارەبای ئەھلی و بەکورتی دەمانەوێ کارەبا ببێت بە ٢٤ کاتژمێر، ئەگەر پڕۆژەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی: بەهێزترین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی، بیركردنه‌وه‌یه‌

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 22:09:01

دهۆك -KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ماتیوو تیوولەر بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و نوێنه‌ر و كونسولی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی یه‌كه‌م خولی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 22:09:52

دهۆك-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ په‌راوێزی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
مەسروور بارزانی: ئێک ژ کارنامەیێن کابینا ٩ـێ گرنگیدانە ب خوێندن و پەروەردێ

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 19:09:29

دهۆک-KDP.info-سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ د رێورسمێن دەرچوویێن گەرا ئێکی یا زانکۆیا ئەمریکی یا کوردستانێ ل دهۆکێ پەیڤەک پێشکێشکر.

 
ڕیوڕسمێن دەرچوویێن زانینگەها ئەمریکی ل کوردستانێ-دهۆک بڕیڤەدچن‎

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 19:09:29

دهۆک-KDP.info- ئەڤرۆ پێنچ شەمبیێ(١٩-٩-٢٠١٩)ـێ رێورسمێن گەرا ئێکی یا دەرچوویێن زانینگەها ئەمریکی ل کوردستان-دهۆک بڕێڤەدچن.

 

خەسرۆ گۆران: حەفتەی دابێ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆ دەبنەوە

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 19:09:02

هەولێر-KDP.info-  حەفتەی دابێ لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دەکەن. بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتییش دەڵێ، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقە.

 



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP