Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 21 APR 2019 20:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ڕاوێژكاری سەرۆك بارزانی، په‌یوه‌ست به‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی KDP ده‌دوێت
| KDP.info


 

بەغدا-KDP.info- پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند كرا، ڕاوێژكارێكی سەرۆك بارزانییش دەڵێ، ئەم بەرەوپێشچوون و یەكڕیزییەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، ڕەنگدانەوەی سەردانەكەی بارزانییە بۆ بەغدا و ھەنگاو بە ھەنگا و كێشەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانیش چارە دەبن.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شەوی ڕابردوو بودجەی عێراقی پەسەند كرد و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بە یەكدەنگ ھاوڕا بوون لەسەر پەسەندكردنی چەند بڕگەیەكی گرینگی بودجه‌ تایبه‌ت به‌ ھەرێمی كوردستان.

پەیوەست بەوپرسه‌ش، ڕاوێژكاری سەرۆك بارزانی، مەسعوود حەیدەر، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "جێی خۆشحاڵییە فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بابەتە نیشتیمانییەكان یەكدەنگ و ھاوڕان، پێویستیشە ئەوەی پەیوەندی بە مافی خەڵكی ھەرێمی كوردستان و گەلی كوردستانەوە ھەیە، یەكھەڵوێست و یەكدەنگ بن لەسەری و ئەمەیش ئاماژەیەكی باش و گرینگە."

حەیدەر گوتیشی: "پڕۆژەیاسایەكە ئەوەی پەیوەندی بە كوردستانەوە ھەبوو و زۆر جەوھەری و گرینگ بوو، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بوو، بە پێی ئەو ژمارەیەی كە لە لیستی مووچەخۆرانی عێراقدا ھەیە، ئەو بڕەپارەیەی كە تەرخان كراوە بۆ گشت مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان نییە، ئێستا لە ھەرێمی كوردستان ١,٢٠٠,٠٠٠ملیۆنێك و دووسەد ھەزار كەس مووچە و شاییستەی دارایی وەردەگرن، ئەمە بۆ ٦٨٢٠٠٠ شەشسەد و ھەشتاودوو ھەزار فەرمانبەرە كە لە وەزارەتی دارایی عێراقدا ھەیە، ئەو پارەیەیش كە مانگانە وەك مووچە بۆ ھەرێمی كوردستان بڕیارە بێت كە لە یاساكەدا ھەیە، ٥٥٤ ملیار دیناری مانگانەیە."

ئەو ڕاوێژكارەی سەرۆك بارزانی دەشڵێت: "ئەم بەرەوپێشچوونە و ئەم پەسەندكردنەی بودجە، ڕەنگدانەوەی چەند فاكتەرێكە، یەكێكیان سەردانی جەنابی سەرۆك بارزانییە بۆ بەغدا و دروستكردنی لێكتێگەیشتنێكە لە نێوان ھەرێم و بەغدا، ئەمەش وای كرد، كە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بە فەرمی ھێزێك بێت سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق و بودجەی تایبەتی خۆی ھەیە".

مەسعوود حەیدەر دەشڵێ: "لە دوای سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا، واقیعێكی سیاسی دروست بوو، كە لایەنی ئەرێنیی زۆر باشی ھەبوو، وەك یەكێك لە ئەندامانی شاندەكەیش كە چووینە بەغدا، بەرچاومان ڕوون بوو كە بە قۆناغبەندی كێشەی كەركووك و ناوچەكانی تر چارە دەكرێن، بۆیە چاوەڕوان دەكەین ھەنگاو بە ھەنگاو باری دارایی ھەرێمیش باشتر بكرێ و بووژانەوەی ئابووری لە ھەرێم لەوانەیە زۆر بەپەلە نەبێ، بەڵام دۆخی كوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابوورییشەوە بەرەو باشتر دەڕوات."

بەپێی پڕۆژەكە، بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩، ١٣٣ تریلیۆن و ١١٢ ملیار دینار دەبێت ‌و تێیدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان‌ و ھێزی پێشمەرگە، بە ٥٥٤ ملیار دیناری مانگانە دیاری كراوە.

لە بەرانبەردا، دەبێ ھەرێمی كوردستان رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە بكات ‌و داھاتەكەی ڕادەستی بەغدا بكات، كە ئەمە نەبەسراوەتەوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران‌ و پێشمەرگەی ھەرێم.

 

فایزە كۆیی

 

 

 




دوایین هەواڵەکان

گۆڕان: لە ماوەیەکی نزیکدا حکوومەت پێک دەهێنرێت..پابەندی رێککەوتنەکەمانین لەگەڵ پارتی

SUNDAY, 21 APRIL 2019 18:04:52

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پێکهێنانی حکوومەت لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە قۆناغی دواییی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

 
راگەیاندنی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی راگەیاند

SUNDAY, 21 APRIL 2019 18:04:02

هەولێر-KDP.info-   دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (121)یەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

"کۆمەڵێک بازرگانی کورد یاوەری عادل عەبدولمەهدی بوون بۆ سعوودیە"

SUNDAY, 21 APRIL 2019 17:04:44

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێ، کۆمەڵێک بازرگانی کوردیش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ سەردانی سعوودیایان کردبوو.

 
"ژاپۆن دەیەوێ ئەزموونی خۆی بگوازێتەوە ھەرێمی کوردستان"

SUNDAY, 21 APRIL 2019 17:04:00

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی ڕێکخراوی کوردی_ژاپۆنی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بڕیارە ژمارەیەک کۆمپانیای ژاپۆنی بۆ کارکردن بێنە ھەرێمی کوردستان و دەشڵێت، ژاپۆن دەیەوێ ھەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونە پێشکەوتووەکەیان وەربگرێت.

 
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ نوێنەری پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێ کۆوونەوە

SUNDAY, 21 APRIL 2019 17:04:40

هەولێر-KDP.info-  سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ به‌غدا به‌شداریی له‌ كۆڕبه‌ندێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كەدا‌ كردووه‌ و له‌وێش دیداری گرنگ ئه‌نجام دراوه‌.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP