Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 05:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هێزەکانی هاوپەیمانان لە چاکسازی و هاوکاری و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێزی هاوپەیمانان کرد و لە دیدارەکەدا شاندی باڵای هاوپەیمانان پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکان دووبارە کردەوە و رایانگەیاند، خوازیارن ئەو هەماهەنگیانە لە گشت ناوچەکان پەرەیان پێ بدرێت. هەروەها دووپاتیان کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە چاکسازی و هاوکاری و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

ئەمرۆ دووشەممە 21/1/2019 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەڕال ئۆستن ڕێنفورت، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان لە بەغد و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هەماهەنگی نێوان هێزه‌ پەیوەندیدارەکان و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هەڕەشەی تیرۆریزم گفتوگۆیان لەسەر کرا.
مەسروور بارزانی، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ رێگریكردن له‌ جموجۆڵ و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان  لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێویستیزانی بە هاوکاریی هەمە لایەنە هەرچی زووتر زەمینەی لەبار بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە برەخسێت و بە چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوریەکان، هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بنبڕبکرێن.
شاندی باڵای هاوپەیمانان پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکان دووبارە کردەوە و رایانگەیاند، خوازیارن ئەو هەماهەنگیانە لە گشت ناوچەکان پەرەیان پێ بدرێت. هەروەها دووپاتیان کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە چاکسازی و هاوکاری و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact