هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان و وەزیری دەره‌وەی ئێران کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی و وڵاته‌که‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا نیشان دا و هیوای خواست هه‌موو کێشه و گرفته‌کان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره بکرێن.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری کرد.
له کۆبۆنه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرنگیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوان عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنی یه‌کجاریی تیرۆر له ناوچه‌که تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون که هێشتا مه‌ترسیی تیرۆر له ئارادایه و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بن.
نێچیرڤان بارزانی دووباره سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ ئه‌و هاوکارییانه‌ی له شه‌ڕی داعشدا پێشکه‌ش به هه‌رێمی کوردستانی کردووه و جه‌ختی له گرنگیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی وڵاتانی ناوچه‌که بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و نه‌هێشتنی کرده‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا زه‌ریف خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی و وڵاته‌که‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا نیشان دا و هیوای خواست هه‌موو کێشه و گرفته‌کان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن.
چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له بواری بازرگانی، کولتووری، کشتوکاڵی، زانستی و بواره‌کانی دیکه‌دا و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.