Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 15:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاژگەیی: لە ماوەیەكی نزیكدا ئەنجامی ئەم سەردانانە دەردەكەون
| KDP.info


 بەلجیكا-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا دەڵێ، لە ئێستادا سەردانەكان تەنیا لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەن، بەڵام دوای پێكھێنانی حكوومەت، سەردانەكان زیاتر دەبن. دەشڵێ، لە ماوەیەكی نزیكدا ئەنجامی ئەو سەردانانە دەردەكەون.

ھەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا تەواو ناسراوە و دنیای دەرەوەیش لەوە تێگەیشتوون، وەك نوێنەری حكوومەتی ھەرێمیش دەڵێ، حكوومەت پێكبێت، سەردانەكان زیاتر دەبن، چونكە ھەرێمی كوردستان پێگەی تایبەتی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا ھەیە.

دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ ھەموو لایەك دەركەوتووە، كە پێگەی ھەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتان زۆر قووڵ و لەمێژینەن، بە تایبەت لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا".

بۆ بیرھێنانەوە، ئەو كاتەی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و وەزیری بەرگریی بەلجیكا ویستیان سەردانی كوردستان بكەن، بڕیار بوو بچنە بەغدا و دواتر سەردانی كوردستان بكەن، بەڵام حكوومەتی عێراق ڕێگەی نەدا بێنە كوردستان، بۆیە وەزیری بەرگریی بەلجیكا و ئەڵمانیا وەك پشتگیرییەك لە كوردستان، سەرلەبەری سەردانەكەیان بۆ بەغدا ھەڵوەشاندەوە.

لە ئێستادا تیرۆریستانی داعش ئەو هێزەیان نەماوە و شەڕیش دژیان كەمی كردووە و وڵاتانی جیهانیش لە ئاستی باڵادا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەمەش بە لای ئاژگەییەوە، ئەوە دەگەیەنێت، كە زۆرێك لە وڵاتانی دەرەوە و وڵاتانی ئیقلیمییش، پێیان وابوو، ئەو سەردانانەی لە كاتی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا بۆ هەرێم دەكرێن، تەنیا بۆ مەبەستی نەھێشتنی تیرۆریستانی داعشە، وەك خۆی ئاماژەی بۆ كرد، وا دەرنەچوو، بەڵكوو دەركەوت كە ھەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرینگە، هاوكات بۆ جیھانی نێودەوڵەتییش ڕوون بووەتەوە، كە كوردستان سەقامگیرە و خاوەنی پێگەیەكی تایبەتە.

نوێنەرەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بابەتی داعشیش بە یەكێك لە خاڵەكان دەزانێت، بەڵام بابەتی سیاسی و ئابوورییش، ئامانجی سەردانیكردنی وەزیرانی وڵاتانی جیھانە، بەو پێیەی ھەرێمی كوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پێگەیەكی تایبەتی خۆی ھەیە.

دوای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی فەرمیی یەكێتیی ئەورووپادا، وێڕای دەستخۆشی لە ھەرێمی كوردستان، ئاماژەیان بەوەش دا، كە ھەرێمی كوردستان زۆر گرینگە و لە ئێستا و داھاتوویشدا پشتگیری دەكەن، هاوكات نزیكبوونەوەی هەولێر و بەغدایان لە یەكتر بە گرینگ ناو برد و راشیانگەیاند، كە لە قازانجی ھەردوولا دەبێت.

بە بڕوای دلاوەر، لە دوای پێكھێنانی حكوومەتی نوێ، سەردانی وەزیران و پەرلەمانتارانی دیكەی وڵاتان بۆ ھەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، چونكە لە ئێستادا سەردانەكان تەنیا لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەن، بەڵام دوای پێكھێنانی حكوومەت، لە ڕووی ئابووری، بازرگانی و پەیوەندیی نێوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانەكانی دیكە، سەردانەكان زیاتر دەبن.

ناوبراو جەختی لە بوونی كۆمەڵێك پڕۆگرام كردەوە، كە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەنجامی ئەو سەردانانە دەردەكەون، هاوكات بە ھەمان شێوە، شاندەكانی ھەرێمی كوردستانیش سەردانی وڵاتانی دیكەی جیهان دەكەن.

 

فایزە كۆیی

 

 




دوایین هەواڵەکان

مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact