هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ محەممەد مەلا قادر، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.
ژیاننامەی محەممەد مەلا قادر
محەممەد مەلا قادر، لە ساڵی 1934 لە هەولێر لە دایك بووە، لە ساڵی 1958 پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە و لە ساڵی 1964 بووەتە ئەندامی لیژنەی تەفتیش و مراقەبەی پارتی، لە ساڵی 1966 ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی حەوتەمی پارتی بووە، هەروەها لە ساڵی 1970 بووەتە ئەندامی یەدەگی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی و لە 1974 بۆتە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی، هەروەها لە ساڵی 1975ـیش ئاوارەی شانشینی ئێران بووە.
لە ساڵی 1977 ئەندامی ئەو لیژنەیە بووە كە هاوكارییان بۆ ناو ڕیزەكانی پێشمەرگە و شۆڕشی گوڵان دەنارد، لە ساڵی 1979 بووەتە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە ساڵی 1984 بووەتە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، هەروەها لە ساڵی 1991 به‌شداریه‌كی كارای له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان كردووه و، بەرپرسی میحوەری سنووری پارێزگای هەولێر بووە، لە 1992 لە یەكەمین كابینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، ئەركی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامیی پێ سپێردراوە.
لە ساڵی 1993 و لە كۆنگرەی 11ـدا، دووبارە بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردراوەتەوە و، دواتر بۆتەوە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمرە و لە ماوەی خەبات و تێكۆشانیدا، به‌رپرسیاریه‌تی لقه‌كانی 1 و 2 و 4 و 8 و هه‌روه‌ها به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی و ده‌سته‌ی چاودێری و به دواداچوون بووه و، چه‌ندین به‌رپرسیاریەتی و ئەركی قورسی سیاسی و سەربازی و ئیداری لەناو پارتیدا پێ سپێردراوە.
ناوبراو جگە لە خەباتی سیاسی و سەربازی لە كۆڕی خەبات و تێكۆشاندا، خاوەنی چەندین كتێبی چاپكراویشە لەوانە:
(پەندنامەی ئاوارە، كۆمەڵایەتی لە كوردستاندا، خەباتنامە، سەربووردە، ساڵێك لە شێخوەسانان، سەربووردەی نەمران، دیوانی لاجانی).
بەداخەوە تێكۆشەری دیار و ناسراوی گەلەكەمان محەممەد مەلا قادر، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ( 15-1-2019) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، بۆ دواجار ماڵئاوایی لە كۆڕی خەبات و تێكۆشان كرد و كۆچی دوایی كرد.
بڕیاریش وایه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌رۆ له رێوره‌سمێكى شایشته‌دا، له گۆرستانى شێخ ئه‌حمه‌د له شارى هه‌ولێر به‌خاك بسپێردرێت، سبه‌ى 16ى 1 یه‌كه‌م ڕۆژى پرسه‌كه‌یه‌تى له مزگه‌وتى سه‌واف.