Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 JAN 2019 00:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

فازڵ میرانی: جەختدەکەینەوە کە دەبێ بە زووترین کات سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێ و دەستبەکار بێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیداریدا لەگەڵ کونسووڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند، کە جەخت لەوەدەکەنەوە کە دەبێ بەزووترین کات سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێ و دەستبەکاربێ و لایەنە سیاسییەکانی دی کە حەزیان لە بەشداریکردنی حکوومەت هەیە، دەست بە دانوستان بکەنەوە و خۆیان یەکلا بکەنەوە.

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە هاکان کاراچای کونسووڵی گشتیی تورکیا و شاندی یاوەری کرد.
لە دانیشتنەکەدا کە هوشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکانی پارتی ئامادەی بوو، فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان، رۆشنایی خستە سەر رەوشی ئەمڕۆی عێراق بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتی.

هەروەها پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
فازڵ میرانی دووپاتی کردەوە کە جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە زووترین کات هەڵبژێردرێ، دەستبەکاربێ و لایەنە سیاسییەکانی تر کە حەزیان هەیە بەشدار بن لە حکوومەتی تازە دەبێ لە کاتێکی کورتدا بڕیاری خۆیان بدەن و خۆیان یەکلا بکەنەوە و بەم نزیکانە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە دانوستان بکرێ.

لەم دیدارەدا جارێکی تر بابەتی پێوەندی دووقۆڵی نێوان حکوومەت و گەلی تورکیا و حکوومەت و گەلی کوردستان باسی لێوەکرا و بە پێوەندی زۆرباش و مێژوویی لە قەڵەم درا و جەخت لە بەهێزکردنی ئەم پێوەندییە لە بەرژەوەندی هەردوولا کرایەوە.

لە لای خۆیەوە هاکان کاراچای کونسووڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ رێکخستنی ئەو دیدارە و سوپاسی سەرکردایەتی سیاسی پارتی کرد کە دەرگایان واڵایەو بە راشکاوانە و سەردەمیانە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکان و پێشهاتەکان دەکەن و هیوای خواست پارتی سەرکەوتووبێ لە پێکهێنان و دەستبەکاربوونی حکوومەتی تازەی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکوومەت و گەلی کوردستان خواست.


 




دوایین هەواڵەکان

فراكسیۆنە كوردستانییەكان: هەموو هەوڵێك بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان دەخەینە ‌گەڕ

MONDAY, 21 JANUARY 2019 23:01:19

بەغدا-KDP.info- فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، راگەیەندراوێكیان بڵاو كردەوە و رایانگەیاند، هەموو هەوڵێكی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكان، دەخەنە ‌گەڕ.

 
فراکسیۆنەکانی کورد لەبارەی بودجەوە یەکهەڵوێست دەبن

MONDAY, 21 JANUARY 2019 19:01:40

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ فراکسیۆنەکانی کورد کۆبوونەوەیەکیان ساز کرد و تێیدا بڕیاریان دا لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە یەکھەڵوێست بن.

 
جموجۆڵی بازرگانی ٢٠% زیادی کردووە

MONDAY, 21 JANUARY 2019 16:01:43

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، جموجووڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەزیادبووندایە و بەراورد بە ڕابردوو ٢٠% زیادی کردووە.

 
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان کرد

MONDAY, 21 JANUARY 2019 16:01:40

هەولێر-KDP.info-  سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و گۆڕانكاری و هاوكێشەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

پارتی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ئاغا دەکات

MONDAY, 21 JANUARY 2019 15:01:29

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ئاغا



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP