Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 24 AUG 2019 06:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

خەزعەلی دەڵێ، ئەمەریکا عێراق جێ نەهێڵێ، بە دەردی ٢٠١١ـی دەبەین
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  بزووتنەوەی "عەسایب ئەهلولحەق" و بزووتنەوەی "نوجەبا"، هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن و دەڵێن، ئەگەر بە بڕیاری پەرلەمان لە عێراق نەچنە دەرەوە، ئەوا ناچار بە چوونەدەرەوەیان دەکەن، وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ـدا ڕووی دا.


پاش سەردانە لەناکاوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ بۆ عێراق و سەردانکردنی هێزەکانی وڵاتەکەی، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، قەیس خەزعەلی لە تویتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا دەداتە بەر ڕەخنە و دەڵێ، بێ گوێدانە نەریتە دیپلۆماسییەکان بووە و ترامپ بەم سەردانەی حەقیقەتی پڕۆژەی ئەمەریکای لە عێراق دەرخست.

خەزعەلی ڕووی قسە لە ترامپ دەکات و دەڵێ، "وەڵامی عێراقییەکان لە ڕێی بڕیاری پەرلەمانەوە دەبێ بە دەرکردنی هێزە سەربازییەکەت، بەڵام کە نەچیتە دەرەوە، ئەوا شارەزایی و توانای ئەوەمان هەیە بەو شێوەیەی هێزەکەت دەیزانێ، وەک ٢٠١١ بە ناچاری دەردەکرێ."


هەرچی بزووتنەوەی "نوجەبا"یە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەردانی کتوپڕی ترامپ بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق وێنا دەکات و دەشڵێ، بەبێ تۆڵە تێپەڕ نابێ.

گوتەبێژی فەرمیی "نوجەبا"، هاشم مووسەوی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێ "دەبێ ترامپی گەمژە بزانێ کە سەروەریی عێراق بە خوێن بەدی هاتووە."

ئەو بە ئەرکی حکوومەتی عێراقیشی دەزانێ هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق وەدەر بنێ و دەڵێ، پێشێلکردن و سوکایەتی بە سەروەریی عێراق بێ تۆڵە تێپەڕ نابی.

دوێنێ چوارشەممە و لە سەردانێکی لەناکاودا، سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ و هاوژینەکەی، چوونە بنکەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە "عەین ئەسەد" لە پارێزگای ئەنبار و بێئەوەی چاوی بە هیچ کام لە سەرۆکانی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بکەوێ، ئەو وڵاتەی جێ هێشت.

 
زریان زیاد




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادکردنەوەی رۆژی نێودەوڵەتی قوربانیانی دەستی توندوتیژی پەیامێکی راگەیاند

FRIDAY, 23 AUGUST 2019 22:08:44

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی فەرمیی تویتەردا بە بۆنەی یادکردنەوەی رۆژی نێودەوڵەتی قوربانیانی دەستی توندوتیژی لەسەر بنەمایی ئاینیی یان بیڕورا..

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مه‌قامبێژ میقداد محه‌مه‌د عومه‌ر و خانه‌واده‌ی بەڕێز محەمەد رەشید لهۆنی ده‌کات

FRIDAY, 23 AUGUST 2019 00:08:21

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مه‌قامبێژ میقداد محه‌مه‌د عومه‌ر و خانه‌واده‌ی بەڕێز محەمەد رەشید لهۆنی ده‌کات

 

دارا جه‌لیل خه‌یات: ئومێدمان هەیە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵدا بێنە کوردستانەوە

THURSDAY, 22 AUGUST 2019 15:08:55

هەولێر-KDP.info-  سه‌رۆكی یه‌كێتیی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات جووڵه‌یه‌كی به‌هێز له‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ڕاكێشان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی كوردستان و بازاڕی وڵاتانی جیهان. ده‌شڵێت، گرنگترین پرس ڕێخۆشكردنه‌ بۆ هاتنی كۆمپانیاكان بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان.

 

عەزیز وەیسی: به‌رده‌وام مه‌شق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

THURSDAY, 22 AUGUST 2019 15:08:08

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی گوتی، مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆی مه‌شق و ڕاهێنانەوە هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش ماندووتره‌ و هیچ هێزێك بێ مه‌شقكردن نابێت. ئه‌ڵمانیاش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی به‌رده‌وامه‌ له‌ مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.

 

قایمقامی كۆیە: ڕێگای كۆیە - دێگەڵە ١٥ ڕۆژی دیكە تەواو دەبێت

THURSDAY, 22 AUGUST 2019 13:08:09

كۆیە-KDP.info- پڕۆژەی چاككردنەوەی ڕێگای كۆیە - ھەولێر دەستی پێكردووە و لە ئێستادا قۆناغێكی باشی بڕیوە، قایمقامی شارۆچكەی كۆیەش دەڵێت، نزیكەی پانزە ڕۆژی دیكە رێگای كۆیە - دێگەڵە تەواو دەبێت و رێگای دێگەڵەش بۆ ھەولێر دەستی پێكردووە.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP