Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 17 JUN 2019 18:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

كوردستانێكی به‌هێز، له‌ چاوه‌ڕوانیی پیاوه‌ شیاوه‌كانی ده‌وڵه‌تداریدایه
| KDP.info


د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود

پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌حوكمی ئه‌و ئه‌زموونه‌ كارگێڕی و ئیداره‌ی حوكمڕانییه‌ی هه‌یه‌تی، هه‌ر له‌ ده‌ستنیشانكردنی  وه‌زیر و به‌رپرسه‌ باڵاكانی بۆ حكوومه‌تی عێراق له‌ به‌غدا له‌ دوای رێككه‌وتننامه ‌و به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاری 1970، بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ و دواتر له‌دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕ له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عس و حكوومه‌تی عێراقدا له‌ 1974وه‌ سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی ئه‌یلوول به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی، سیسته‌می كارگێڕی (ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی حكومی یا حكومه‌تی خۆجێیی له‌ ناوچه‌ی ئازاد له‌ چۆمان و گه‌ڵاڵه‌ و...تد  له ‌سه‌رده‌می جه‌نگ و هێڕش و شه‌ڕدا) بۆ كایه‌ و بواره‌كانی په‌روه‌رده‌وه‌ و ته‌ندروستی و رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و سه‌ربازی و نیشته‌جێی ئاواره‌وو كه‌سوكار و خاوخێزانی پێشمه‌رگه‌، چه‌ندین ئه‌مینداریه‌تیی گشتی – الامانه‌ العامه‌ی دیكه‌ی دامه‌زراند و كه‌سی شیاوی بۆ پۆسته‌ شیاوه‌كان – ئه‌مینداری راسپارد بۆ به‌رێوه‌بردنی كارگێڕیی حوكمیی ده‌وڵه‌تی خۆجێیی وه‌ك رووسیاییه‌كان پێی ده‌ڵێن (ده‌وڵه‌تی نێوخۆیی یا ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ نێو ده‌وڵه‌تدا)، تا ده‌گاته‌ گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له ‌شه‌ڕعیه‌تی شۆڕشگێڕی – به‌ره‌ی كوردستانی بۆ سیسته‌می حكومڕانیی په‌رله‌مانی به‌ پێشنیاز و داواكاری و پێداگیریی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌ شاری كۆیێ له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991، پارتی له‌ كۆی ئه‌و جۆره‌ حوكمدارییه‌ ده‌وڵه‌تییه‌، به ‌ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وبواره‌ كارگێڕییه‌ ده‌وڵه‌تدارییه‌ی هه‌یه ‌و به‌ تێده‌په‌ڕینی قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ بایه‌خ و گرینگییه‌وه‌ سه‌یر ده‌كرێ و بۆ كایه‌ی حكومڕانی و ئیداره‌كردنی ده‌وڵه‌ت به‌ هه‌ند هه‌ڵگیراوه‌ و بۆته‌ ئه‌زموونێك سوودی بۆ ئه‌وانی تریش له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌بووه‌.
ئێستا گه‌لی كوردستان له‌ دوای دیاریكردنی به‌ربژێره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمدا له‌ چاوه‌ڕوانیی كوردستانێكی به‌هێزدایه‌، له‌ چاوه‌ڕوانیی هێنانه‌دی ئه‌و دروشمه‌یدایه‌ كه ‌به‌رنامه‌ی كاری حوكمداریی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌ و، پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30 ی ئه‌یلوول بانگه‌شه‌ی پێكرد و تیایدا سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به ‌ده‌ست هێنا.
كوردستانێكی به‌هێز پاكێجی كاری ده‌وڵه‌داریی ئاینده‌ی ئه‌و كوردستانه‌یه‌ كه‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانی ئه‌نجام داوه‌ و، كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووكی بینیوه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی پارتی و بارزانی له‌ داستانه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه ‌و مه‌خموور شاد بۆته‌وه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تداری له‌ داگیركردن و  پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانی له‌ پاشكۆیه‌تی و توانه‌وه‌ له‌ نێو حوكم و هه‌ژموونی به‌غدا و نه‌جه‌ف و كوفه‌ رزگار كرد و وه‌ستانێكی به‌هێزیشی به‌ هه‌ژموون و ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆییش كرد.  
ئێستا كوردستان پێ ده‌نێته‌ ساڵی تازه‌ی 2019، ساڵی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی به‌هێزی كوردی له‌ باشووری هه‌میشه‌ گڕگرتووی ته‌نراو به‌ چه‌ندین ئه‌گه‌ر و گریمانه‌ و نه‌خشه‌ و هاوكێشه‌ و به‌رنامه‌ی نه‌گۆڕ و گۆڕاوی ئه‌م و ئه‌وی ده‌ره‌كی و ناوخۆ، به‌ڵام له‌ دیدگا و نه‌خشه ‌و به‌رنامه‌ی و ئاینده‌ی سه‌رۆك بارزانی، ستراتیژیه‌تی باڵای نیشتیمانی و ناسیۆنالیستی كورد و كوردستانی له‌ پرنسیپه‌ نه‌گۆڕ و چه‌سپاوه‌كانن  ئه‌گه‌ر و گریمانه‌و  هاوكێشه‌ له‌ناكاوه‌كانی ئه‌م و ئه‌و و ئه‌وانیتریش نه ‌كاری سلبییان لێ ده‌كا نه‌ پێیان به‌رزه‌فت ده‌كرێ، مه‌گه‌ر كارت وه‌ك فاكته‌رێ سه‌رهه‌ڵبدا. له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م فاكته‌ره‌ش براوه‌ی هه‌ر به‌هێز هه‌ر جه‌ماوه‌ر و گه‌لی كوردستان ده‌بێ.
ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی به ‌د‌یسپلین و پره‌نسیپه‌وه‌، هه‌ردوو پیاوه‌ شیاو و ئه‌زموونداره‌كانی نیچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی بۆ جومگه‌ هه‌ره‌ باڵا و هه‌ستیاره‌كانی ده‌و‌ڵه‌تداری و حكومڕانی بۆ ئه‌و كوردستانه‌ی كه‌ كوردستانیان ده‌یانه‌وێت، به‌ربژێر و ده‌ستنیشان كردووه‌ و وا هه‌نگاو به ‌هه‌نگاو به‌ به‌رنامه‌ و نه‌خشه‌ی تۆكمه‌ی نه‌گوتراو و نه‌بینراوی میدیایی ده‌چێته‌ پێش.
له‌ كاتێكدا به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی سه‌رباری تایبه‌تمه‌ندیه‌تی كار و پێگه‌ی باڵایان له‌ نێو حوكمڕانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، پشتگیریی ته‌واوی سه‌رۆك بارزانییان هه‌یه‌ و پشتئه‌ستووری ئه‌زموونی پارتی دیموكراتی كوردستانیشن له‌ پڕۆسه‌ی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تداری و سوود له‌ ئه‌زموونی گه‌لان و وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك مالیزیای مه‌هاتێر محه‌مه‌د و، رووسیای سه‌رده‌می پووتین و مه‌دیڤێد وه‌رده‌گرن بۆ كوردستانێكی به‌هێز و حوكمه‌تێكی تۆكمه‌ی پته‌و  پیاوه‌ شیاوه‌كانی ده‌وڵه‌تداری ده‌بنه‌ ناونیشان و ناسنامه‌ی تازه‌ كوردستانێكی به‌هێزی تازه‌.





دوایین هەواڵەکان

"جاری سێیەمە فەرمانی گرتن بۆ پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دەردەچێت"

MONDAY, 17 JUNE 2019 17:06:22

کەرکووک -KDP.info- ئەمە بۆ جاری سێیەمە  فەرمانی گرتن بۆ پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دەردەچێت، بەڵام ھێشتا دەستگیر نەکراوە. بەرپرسێکی پارتییش دەڵێ، ھەرجارێک فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت، دەچێتە بەغدا و چاوپۆشی لە دەستگیرکردنەکەی دەکرێت.

 

لیژنەی یاسایی: پشووی پەرلەمان کاریگەریی لەسەر دەنگدان بە کابینەی نوێی حکوومەت نابێت

MONDAY, 17 JUNE 2019 17:06:00

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو پەرلەمان بکەوێتە پشووی ھاوینە، بەڵام کاریگەریی لەسەر  دەنگدان لەسەر حکوومەتی نوێ نابێت و ھەرکاتێک کابینە ئامادە بوو، پەرلەمان دەتوانێ کۆ بێتەوە و دەنگی لەسەر بدات و پەسەندی بکات.

 

مە‌سروور بارزانی: هاوڵاتیان له‌ چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ناهێڵینه‌وه‌

MONDAY, 17 JUNE 2019 17:06:52

سلێمانی-KDP.info - دووای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"هاوڵاتییان له‌ چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ناهێڵینه‌وه‌..هاوکات جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان ڕایگه‌یاند، له‌كاتی خۆیدا ناوی كاندیدانمان ڕاده‌ستی مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەجمەدین كەریم دەكات

MONDAY, 17 JUNE 2019 16:06:29

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 17ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد نەجمەدین كەریم كرد.

مه‌سروور بارزانی: له‌ كاتی یاساییی خۆیدا حكوومه‌ت پێك ده‌هێنین

MONDAY, 17 JUNE 2019 15:06:07

سلێمانی-KDP.info - كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست كۆتایی هات و ڕایگه‌یاند، هیوایان وایه‌ له‌ پێش 30ی 6 حكوومه‌تی نوێ هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نن.



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP