هەولێر-KDP.info- شاندێكی یه‌كێتیى ئه‌ورووپا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و ئاماده‌یی خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ى خولى راهینان و گه‌شه‌پێدانى تواناكان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى خولى نوێى په‌رله‌مان نیشاندا‌و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر كاركردنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه له هه‌ردوو بوارى چاودێریى دارایی گشتى و چاكسازى له‌بوارى وزه‌دا به‌تایبه‌تى له‌بوارى كه‌رتى كاره‌بادا.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-12-2018، شاندێكی یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به سه‌رۆكایه‌تیى خاتوو كلاریس پاستۆریس، نێرده‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و ئه‌ندامێتیى ئۆگۆستۆ بیكالی، سه‌رۆكى هه‌ماهه‌نگیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عێراق و یه‌مه‌ن و گاى هاریسن، له به‌شی سیاسه‌تى هه‌رێمایه‌تى له عێراق و دوورگه‌ى عه‌ره‌بی له فه‌رمانگه‌ى خزمه‌تگوزاریى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن رێڤنگ محه‌مه‌د هرورى، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌مى په‌رله‌مان و سه‌رۆك و نوێنه‌رى فراكسیۆنه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پێكهاته‌كانى توركمان و كلدان سریان ئاشوور پێشوازییان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى زیاترى نێوان په‌رله‌مان و یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی و پڕۆژه و به‌رنامه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له سه‌رجه‌م بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى تواناكان و پلان و به‌رنامه‌ى ستراتیژیی یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ دوو ساڵى داهاتوو له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى ئابوورى و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ لاوان و ژنان و ره‌وشی سیاسى و پرۆسه‌ى داڕشتنى یاسا و پێشخستنى دیموكراسی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان قسه و باسیان له‌سه‌ر كرا.
له‌وباره‌یه‌وه شاندى میوان به‌بایه‌خه‌وه باسیان له رۆل و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرد له شه‌ڕى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواراه‌كان و لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژیانى نێوان پێكهاته‌كان كرد. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆشیان بۆ به‌رده‌وامبوونى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییان بۆ هه‌رێم له رووى ئابوورى و ته‌رخانكردنى پڕۆژه‌ى زیاتر بۆ یارمه‌تیدانى ژنان و گه‌نجان و پێداویستیى ئاواره‌كان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنى خۆیان ده‌ربڕی.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك و نوێنه‌رى فراكسیۆن و پێكهاته‌كانى په‌رله‌مان، وێڕاى سوپاسكردنى هاوكارییه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا داواى زیادكردنى پڕۆژه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌وروپایان له هه‌رێمى كوردستان كرد، گه‌شبینیى خۆیان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێم و هه‌ماهه‌نگیى نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌ربڕى، ئاماژه‌شیان به‌گرنگترین پڕۆژه‌یاساكانى به‌رده‌م خولى پێنجه‌م كرد، له‌وانه نووسینه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان و كاراكردنى یاساى دامه‌زراندنى سه‌ندوقه نه‌وتییه‌كان و هه‌مواركردنى یاساى هه‌ڵبژاردن و یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و په‌سه‌ندكردنى یاساى چاكسازى و ده‌یان پڕۆژه‌ى تر كه له خولى پێشووى په‌رله‌ماندا كاریان له‌سه‌ر كراوه.
له‌به‌شیكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ئاماده‌یی خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ى خولى راهینان و گه‌شه‌پێدانى تواناكان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى خولى نوێى په‌رله‌مان نیشاندا‌و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر كاركردنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه له هه‌ردوو بوارى چاودێریى دارایی گشتى و چاكسازى له‌بوارى وزه‌دا به‌تایبه‌تى له‌بوارى كه‌رتى كاره‌بادا.
هه‌روه‌ك خۆشحالێى خۆیان به‌باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ربڕى و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه له‌جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانی داهاتوویان له‌عیراقدا ره‌چاوى بارى تایبه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، هیواشیان خواست هه‌رچی زووه لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم له‌سه‌ر پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى تر رێكبكه‌ون و پرۆسه‌ى دیموكراسی و پێكه‌وه كاركردن وخزمه‌تكردن ده‌ستپێبكاته‌وه.