Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAR 2019 06:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پرسەنامەی مەسروور بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز
| KDP.info


بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر (جەمال نەبەز)مان بیست، مەرگی روناکبیر و بیرمەندێکی نەتەوەیی لە ئانوساتێکی وەک ئەمڕۆدا کۆستێکی گەورەیە بۆ کاروانی خەباتی نەتەوەییمان. جێدەستی بەرهەمی هزریی مامۆستا جەمال نەبەز لە ٥٠ ساڵی رابردوودا لەسەر بزاڤی رۆشنبیریی نەتەوەیی کورد بەرچاو بووە. کاریگەریی هەوڵەکانی خوالێخۆشبوو گەواهی ئەو راستییەن، کە خەباتی هزر و قەڵەمی بیرمەندانی کورد شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە تەواوکەری یەکتربوون بۆ گەیشتن بە دەستکەوتە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆمان.
ناو و یادی مامۆستا جەمال نەبەز لە دەفتەری یادەوەریی هەموو کوردێکدا  هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، هیوادارین لە داهاتوودا خەون و ئاواتی هاوبیرانی ئەو  بۆ گەیشتنی کورد بە ژیانێکی سەرفراز و ئازاد بگاتە دوا قۆناخی خۆی و گەلی کوردیش وەک سەرجەم گەلانی جیهان بە ماف و دەسکەوتە نەتەوەییەکانی شاد ببێت.
خوا سەبووریی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێ.

 

                                                                          براتان
                                                                    مەسروور بارزانی
                                                                       ١١-١٢-٢٠١٨




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتییەکی کاتی بۆ مووسڵ دانرا

MONDAY, 25 MARCH 2019 18:03:45

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی پاریزگای مووسڵ ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ، بەڕێوەبەرایەتییەکی کاتی و هاوبەش بۆ مووسڵ دانرا.

 
ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر جارێکی دیکە پڕۆژەی دانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی حکوومەت دەکاتەوە

MONDAY, 25 MARCH 2019 16:03:43

ھەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی داراییی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر گوتی، دوای ئەوەی لە ماوەی  ڕابردوودا بەھۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەی دانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حکوومەت ڕەت کرایەوە، ئێستا دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستان باشتر بووە، بۆیە سبەی دووبارە پڕۆژەکە بەکۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە ئاراستەی حکوومەت دەکەنەوە.

 
شاندێكی پەیمانگەی دیپلۆماسی و ئەكادیمیی ڤیەننا سەردانی پەرلەمان دەكات

MONDAY, 25 MARCH 2019 16:03:27

هەولێر-KDP.info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٣/٢٥، د. ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بە ئامادەبوونی هێمن هەورامی، جێگرى سەرۆكی پەرلەمان و مونا نەبی قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمان، لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیی كرد لە شاندێكی پەیمانگەی دیپلۆماسی و ئەكادیمیی ڤیەننا، بە سەرۆكایەتیی تۆماس ڕۆ، پرۆفیسۆر و سەرۆكی بەشی مێژوو لە پەیمانگەكە و شاندی یاوەرى.

 
جێگری پێشووی پارێزگاری مووسڵ: لادانی من سیاسی بوو

MONDAY, 25 MARCH 2019 16:03:54

مووسڵ -KDP.info- دوێنێ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر لادانی پارێزگاری نەینەوا و ھەردوو جێگرەکەی دا. جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا کە کوردە پشتڕاستی کردەوە، بابەتی لادانەکەی لەوەوە ھاتووە ئەگەر متمانە لە پارێزگار وەرگیرابایەوە ئەوە بەپێی یاسا دەبووە پارێزگار و دەشڵێ: "تەحەدای ھەموو عێراق دەکەم یەک بەڵگەی گەندەڵی لەسەر من ھەبێت."

 
ھاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە

MONDAY, 25 MARCH 2019 15:03:37

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزاەرتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ڕێکارەکانی ھاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەواو بووە و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و ھەرکاتێک بڕیاری لێ درا دەست بە جێبەجێکردنی دەکریت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP