Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 OCT 2019 21:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

د.نەجمەدین کەریم: خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر وایکرد ٥٠% خاک لە دەست بدەین
| KDP.info


مێرگەسۆر-KDP.info-  بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هونەریی مێرگەسۆر و سەنتەری ڕۆشنبیریی مێرگەسۆر بۆ ساڵی چوارەم دیداری مێرگەسۆریان بەڕێوە برد و باس لە پاراستنی دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی هەستی نەتەوایەتی لای تاكی كورد كرا.

لە پانێڵی یەكەمدا، لە ژێر ناونیشانی "ڕۆڵی سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان لە پاراستنی دەستكەوتەكانی كوردستاندا"، هەریەك لە د. نەجمەدین كەریم، سیروان بارزانی و مەسعوود حەیدەر بۆچوونەكانیان خستە ڕوو.

لە پانێلی دووەمدا "ڕۆڵی ڕۆشنبیران و ڕاگەیاندن لە بێهێزكردنی هەستی  نەتەوایەتی لای تاكی كورد" لە لایەن عوسمان ئۆجەلان، سەرۆ قادر سالار عوسمان بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای پانێڵەكەدا نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك ڕاگەیاند: "كوردستان كە لكێنرا بە عێراقەوە بە مەرج لكێنرا، ئەویش ئەوە بوو كە كورد و عەرەب شەریك بن لەو عێراقەدا، ئەگەرنا كورد خاوەنی زمان و كلتووری خۆیەتی."

د. نەجمەدین كەریم گوتیشی: "لە دوای ساڵی 2003 كورد بەهێزەوە لە عێراق بەشدار بوو، دەستوور نووسرایەوە، دەیویست لە ڕێگەی دەستوورەوە بە مافە ڕەواكانی خۆی بگات، ماددەیەك هەبوو بە ناوی ماددەی 140، بەڵام حكوومەتی عێراق هیچ كات نەیویستووە ئەو ماددەیە جێبەجێ بكات."

ئەگەر لە پردێ و هەندێك ناوچەی دیكە بەرگری نەكرابایە ئێستا كوردستان هەمووی داگیر دەكرا

د. نەجمەدین كەریم دەشڵێ: "كاتێك كە سەرۆك بارزانی هاتە كەركووك گوتی، كەركووك شارێكی كوردستانییە و دەبێ خەڵكی كەركووك بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بەڵام ئەمڕۆ كەركووك داگیر كراوە، ئەگەر لە پردێ و هەندێك ناوچەی دیكە بەرگری نەكرابایە، ئێستا كوردستان هەمووی داگیر دەكرا، ئەوەش پلانی ئەوانە بوو كە لەگەڵ حەشدی شەعبی ڕێك كەوتبوون و خیانەتیان لە كەركووك كرد."

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "دوای ڕیفراندۆم، مەترسیی زۆر لەسەر هەرێمی كورستان هەبوو، بەڵام سەركردایەتیی كورد، بە تایبەتی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و پێشمەرگەكانی كوردستان، توانییان بەرەنگاری ئەو هێرشە توند و سەختەی كە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق كردیانە سەر هەرێمی كورستان لە مووسڵ و پردێ ببنەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەرێم بپارێزرێت، چونكە پیلان هەبوو جیا لە كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەرێمی كوردستانیش داگیر بكرێت".

پارێزگاری كەركووك زیاتر گوتی: "خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر وای كرد كە 50%ی خاكی كوردستان لە دەست بدەین، ئێستا لە كەركووك تەعریب بەردەوامە، ڕاستە هەندێك حزب و لایەن بارەگایان لە كەركووك هەیە، بەڵام سەرشۆڕن و هیچیان پێ ناكرێت و ڕۆژێك دێت خەڵكی كەركووك سزایان دەدات، دەبێ لە كوردستان بەهێز بین، بۆ ئەوەی بەرگری لە مافە دەستوورییەكان بكەین و كەس جارێكی دیكە نەتوانێت دەست بۆ هەرێم درێژ بكات، لەگەڵ ئەوەی هیوادارم لە پەرلەمانی كوردستان یاسایەك دەربكرێت كە لە خولەكانی داهاتوودا هەڵبژاردن لە كەركووك و ناوچەكانی دیكە بكرێت، چونكە زۆر بڕیار لەسەر ئەو شوێنانە دەدڕێن، بەڵام نوێنەریان نییە لە پەرلەمان."

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری مەخموور- گوێڕ، دیاری كرد: "ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبووایە، شتێك نەدەبوو بە ناوی قەوارەی هەرێمی كوردستان، دەبێ بوودجەی پێشمەرگە زیاد بكرێت، ئەوە 12 ساڵە لە ڕێگەی حكوومەتی عێراقەوە یەك فیشەک بۆ پێشمەرگە نەهاتووە، عێراق هاوكاریی هێزی پێشمەرگە ناكات."

لە كۆتاییدا مەسعوود حەیدەر، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: "سەركردایەتیی كورد توانیی ئەو ئابلۆقەیەی لەسەر هەرێم هەبوو بشكێنێت، كێشەی عێراق ئەوەیە ڕێز لە دەستوور ناگرێت، سەرۆككۆمار، پەرلەمانتاران و وەزیرەكان ئەركیان ئەوەیە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكەن، نوێنەرە كوردەكان دەیانتوانی ڕۆڵێكی باشتر بگێڕن، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەكرا، ئەوەش لەبەر نەبوونی یەكڕیزی بوو لە بەغدا، كە خاڵی لاوازی كورد نەبوونی یەكڕیزیی ناوماڵی كوردە."

مەسعوود حەیدەر گوتیشی: "لە دوای هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلوول واقعێكی نوێ لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە پێشەوە، پێویستە بە پێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن حكوومەتی داهاتووی هەرێم دروست بكرێت، بۆ ئەوەی كوردستان بەهێز بێت و كوردستان ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی."

مەسعوود حەیدەر زیاتر گوتی: "لە عێراق نەك تەنیا كورد، بەڵكو سوننەش كێشەیان لەگەڵ حوكمڕانی هەیە، دەبووایە تا 2007 ماددەی 140 جێبەجێ كرابایە، بەڵام جێبەجێ نەكرا، دەسەڵاتدارانی شیعەش بڕوایان بۆ دروست بووە كە نەیانتوانیوە حوكمڕانییەكی باش بكەن، بۆیە بابەتەكە تەنیا كورد نییە، بەڵام ئەگەر دەستوور جێبەجێ بكرێت، كێشەی هەموو پێكهاتەكان چارە دەبێت".

ڕابین شێروانی

 




دوایین هەواڵەکان

سوپاسنامەیەك لە لایەن بنەماڵەى میرانی ئەنوەربەگى بێتواتەوە

SATURDAY, 19 OCTOBER 2019 20:10:57

بەناوى خوداى گەورە و میهرەبان

عەلی خەلیل: گەڕاندنەوەی داعشەکان مەترسیی بۆ ڕەوشی ئەمنیی عێراق ھەیە

SATURDAY, 19 OCTOBER 2019 15:10:20

دهۆك -KDP.info- لەگەل تێکچوونی ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان وڵاتان لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی ئەو داعشە عێراقیانەی لە زیندانەکانی ڕۆژئاوای کوردستانن، بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق و بەرپرسێکی کوردیش ھۆشداری لەبارەی گەڕانەوەی داعشە عێراقیەکانەوە دەدات.

 

د. محەمەد شوكری: یاسای وەبەرهێنان هەموار دەكرێتەوە

SATURDAY, 19 OCTOBER 2019 13:10:00

هەولێر-info.KDP- سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەو رێكارانە دەكات كە گرتوویانەتە بەر بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە كوردستان بەهێز بكرێت و دەشڵێ، یەكێك لە رێكارەكان، پرسی هەمواری یاسای وەبەرهێنان دەبێت.

 
تا ئێستا 3 هەزار و 56 پەنابەری رۆژئاوا هاتوونەتە هەرێمی كوردستان

SATURDAY, 19 OCTOBER 2019 12:10:38

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری داتا و زانیاریەكان لە فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەكان دەڵێ، بەپێی دوایین ئامار، لە 9ی ئەم مانگەوە تاوەكو ئێستا، 3 هەزار و 56 پەنابەری رۆژئاوای كوردستان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و تەنیا شەوی ڕابردووش زیاتر لە 700 پەنابەر هاتوون، كە پێداویستیی سەرەكییان بۆ دابین كراوە و پێشوازییان لێ كراوە.

 
فارس عیسا: بڕیارە دوای بۆنەكانی موحەڕەم، شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات

SATURDAY, 19 OCTOBER 2019 10:10:27

هەولێر-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ڕەتكردنەوەی داواكاریی هەرێم لەلایەن بەغداوە سەبارەت بە بودجە بڵاو كراونەتەوە، راست نین و گفتوگۆكانی هەردوولا بەردەوامن و لێكنزیكبوونەوەی باش هەیە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن، بڕیاریشە دوای بۆنەكانی موحەڕەم، شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP