هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرێسکۆنفرانسێک بۆ مێدیاکان، رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان حکوومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار لەگەڵ ئەو لایەنانەی لەگەڵیان رێک‌دەکەون، پێک‌بهێنن.
هێمن هەورامی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بۆ مێدیاکان، گوتیشی: "ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان دەمانەوێت لەسەر بنەمای حکوومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار لەگەڵ ئەو لایەنانە بۆ حکوومەتی داهاتوو رێککەوین، نەک حکوومەتێکی لاواز".
هەورامی جەختیشی لە بێزاریی هاووڵاتیان کردەوە، کە لە ژاوەژاوی راگەیاندن هەراسان بوون و خواستیانە، حکوومەتێکی خزمەتگوزار بێتە ئاراوە.
سەبارەت بە لایەنە کوردستانییەکان و بەشدارپێکردنیان، ئاماژەی بەوەدا، هەر یەکە لە پارتی و یەکێتی و گۆڕان سێ هێزی یەکەم و دووەم و سێیەمن و ئەو ئەرکە زیاتر لەسەر شانی ئەوان دەبێت، نەیشاردەوە، کە وەکو پارتی‌یش ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە، گوتیشی: "بەشێک لە لایەنەکان خۆیان رایانگەیاندووە، کە ئۆپۆزسیۆن دەبن".
هێمن هه‌ورامى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌و كۆنفڕناسە رۆژنامه‌وانییەدا بڕیارى دانانى به‌شى ڤى ئاى پى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى هاتوچۆى هه‌ولێر هێنایە بەر باس و گوتی، تا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێت و شێوازێكى دیكه‌ى بۆ ده‌دۆزرێته‌وه بڕیارەکە ڕاگیراوە.
گوتیشى: وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌ى له‌و باره‌یه‌وه پێداون و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، رۆژانه 800 ئۆتۆمبێلى نوێ تۆمار ده‌كرێن و مامه‌ڵه‌ى 1500 هاووڵاتى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆنفڕانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا هێمن هه‌ورامى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى پارتى فۆرمى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكییان پڕ كردووه‌ته‌وه و راده‌ستى سه‌رۆكایه‌تىی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
خێڵان بەختیار