Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 10 DEC 2018 21:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

بەشی VIP لە ھاتوچۆی ھەولێر داخرا
| KDP.info


 

ھەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر دەڵێ، کردنەوەی ئەو بەشە چینایەتی دروست دەکات، پارێزەر و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنییش لە دژی ئەو بریارە وەستانەوە.


کەمێک لەمەوبەر، پێگەی فەرمیی بارەگای بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، بەشی VIP کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ١٢ی ٢٠١٨ەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێرەوە کرابووەوە، داخرا.


بڕیاری کردنەوەی بەشی VIP لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، کە بەشێک بە ناویVIP لە بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوەتەوە کە تایبەتە بەو کەسانەی کە دەیانەوێ مامەڵەکانیان بە زوویی ڕایی بکرێ، بەڵام دەبێت لەبەرامبەردا ١٠٠ ھەزار دینار بدەن، ئەو کارە ناڕەزاییەکی زۆری لەلایەن ھاووڵاتیان لێکەوتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێتەوە زۆرترین ڕەخنەی لێ گیرا.

پێشتر رێبوار عەبدوڕەحیم عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندبوو: "بە ھیچ شێوە و پێوەر و یاسایەک کە لە ئێستادا وەک یاسا بوونی ھەبێت، کەرتێکی تایبەت بچێت لە دامەزراوەیەکی حکوومی کار و وەبەرھێنان بکات، ئەمە پێچەوانەیە و  ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندام پەرلەمانەکانی تر، نیگەرانین لەم بڕیارە و ھەڵوێستمان دەبێ بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە ھەڵبوەشێنینەوە".

وەک رێبوار عەبدوڕەحیم گوتی، بوونی رۆتینی زۆر لە دامەزراوەیەکی حکوومی ‌ گەندەڵی دروست دەکات و دەشپرسێ، "ئەگەر دامەزراوەیەک پێی وایە لە ماوەی ١٠ خوولەکدا کارەکان رابپەرێنی، بۆ ئەم بڕیارە گشتگیر نەکرێت و تەواوی ھاووڵاتیان لێی سوندمەند بن، چونکە کردنەوەی بەشێک بەناوی VIP بۆشایی نێوان چینایەتی لە نێوان پارەدار و ھەژار دروست دەبێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێک لە پارێزەر و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی سەردانی بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆیان کرد، پارێزەر رێژیار ساڵح یەکێک لەوان بوو و بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە دژی کردنەوەی بەشی VIP لە بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر هەڵوێستمان گرت، نیگەرانین بووین لە کردنەوەی ئەم بەشەو ‌رەتی دەکەینەوە، چونکە لەگەڵ بارودۆخی ئێستای کوردستان ناگونجێ،‌ ئەمەش جیاکارییە لە نێوان ھاوڵاتی کەمدەرامەت و سەرمایەدار".

ئەو پارێزەرە ئاشکرایشی کرد کە کردنەوەی ئەم بەشە و پێدانی بە کەرتی تایبەت دابەشکردنی بری پارەکەش ٥٠ بە ٥٠یە، هۆشداریشی دا لەوەی، کە "ئەمە دروستکردنی کەلتوورێکی خراپە و، ئەگەر بەردەوام بێت، دامودەزگاکانی تری حکوومەت و دەگرێتەوە ئەمەش تەنھا سەرمایەدارەکان لێ سودمەند دەبن".

ھەڵکەوت محەممەد
 




دوایین هەواڵەکان

ئەم مانگە کارەکانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە کۆتاییان دێت

MONDAY, 10 DECEMBER 2018 18:12:51

ھەولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا نەخۆشخانەی پێشمەرگە تەواو بێت و دواتریش دەست بە دانانی پێداویستیی ناو نەخۆشخانەکە دەکرێت و تاوەکو سەرەتای مانگی چوار، ھێزی پێشمەرگە لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری وەردەگرن.

 
پارتی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز دەکات

MONDAY, 10 DECEMBER 2018 18:12:33

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانی پیرۆزدەکات و لە پەیامەکەدا هاتووە، توێژی ئافرەتان بەپێی ئەو پێگەوسەنگ و پانتاییەی هەیانە لە نێو كۆمەڵگەدا ئەرك و كارێكی چارەنووسسازیان لەئەستۆیە لەبواری پەروەردەوپێشكەوتنی كۆمەڵگە، بۆیە رۆڵی بەرپرسانەی ئێوەویەكێتیەكەتان هەمیشە گرنگ و كاریگەرە بەتایبەتیش لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا لەو جێگەوپێگەو بوارانەی بۆتان رەخساوە كاری تیابكەن بۆ داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكانمان و پاراستنی ئەو ئەزموونەو كۆتاییهێنان بە كێشەوگیروگرفت و مەینەتیەكان.

 
فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ کۆمەڵەی دۆستایەتیی ژاپۆن. کوردستان و کونسووڵی ئەڵمانیا کۆ بووەوە

MONDAY, 10 DECEMBER 2018 17:12:45

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە دوو دیداری جودادا لەگەڵ کونسووڵی ئەڵمانیا و کۆمەڵەی دۆستایەتیی ژاپۆن- کوردستان کۆ بووەوە.

 
ئەمەریکا ھۆشداری دەدات لە مەترسیی ڕەوشی عێراق

MONDAY, 10 DECEMBER 2018 16:12:25

هەولێر-KDP.info- باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ھۆشداری دەدات لەبارەی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنیی عێراق و مامۆستایەکی زانکۆش پێی وایە، مەترسی ھەیە ڕەوشەکە ئاڵۆزیی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت و پەیامەکەی ئەمەریکاش ھەڕەشەیە لە ھەندێ لایەنی عێراقی.

 

شارەزایان: بەغدا و هەولێر دەیانەوێ لەسەر نەوت ڕێک بکەون

MONDAY, 10 DECEMBER 2018 15:12:00

هەولێر-KDP.info- هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی بواری نەوت بەردەوامە و شارەزایان ئاماژە بە گرنگیی داهاتووی هەناردەكردنی نەوت لە كوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات دەدەن و پێشیان وایە كە كوردستان دەتوانێت بەرێككەوتن لەگەڵ بەغدا گرفتەكان چارە بكات، بە تایبەت پرسی هەناردەی نەوتی كەركووك لە ڕێگای كوردستانەوە.

 



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP