هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (روار هۆگسدال) هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویژ له عێراق كرد و لە دیدارەکەدا هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویژ، سوپاسی مه‌سروور بارزانی كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته و پیرۆزبایی به‌ربژێركردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/12/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (روار هۆگسدال) هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویژ له عێراق كرد. له‌دیدارێكدا ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نه‌رویژ له گشت بواره‌كان تاوتوێكرا.
له‌و دیداره‌دا پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق گفتوگۆكرا، له‌وباره‌وه مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند، ده‌رفه‌تێك بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له ئارادایه و جه‌ختی له‌و كرده‌وه، كه له‌و بابه‌ته به‌غدا و هه‌ولێر پێویستیان به یه‌كدی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به فه‌رامۆشكردنی جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی ده‌ستوور و كه‌موكوڕییه‌كانی پرۆژه بودجه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا.
له‌لای خۆیه‌وه هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویژ له عێراق سوپاسی مه‌سرور بارزانی كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته و پیرۆزبایی به‌ربژێركردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان و فره‌وانكردنی هاوكاریی و پاڵپشتی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.
هۆگسدال وێرای به‌رزنرخاندنی هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ تیمی وڵاته‌كه‌ی، پوخته‌یه‌كی له كاروچالاكییه مرۆییه‌كانیان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌تایبه‌تی له نه‌ینه‌وا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به داعش دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان له‌و شه‌ڕه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن.