هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ربا، سه‌رۆكی ره‌وتی ئه‌لغه‌دی سووری كرد و لە دیدارەکەدا شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ربا به‌ناوی خۆی و ره‌وته‌كه‌یه‌وه پیرۆزبایی له مه‌سروور بارزانی كرد بۆ كاندیدكردنی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه‌یدا بۆ خواست و دووپاتی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/12/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ربا، سه‌رۆكی ره‌وتی ئه‌لغه‌دی سووری كرد.
له‌دیدارێكدا بارودۆخ و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و شه‌ڕوپێكدانانه‌كانی نێوان گرووپه جیاجیاكانی سوریا و رژێمی سوریا له‌لایه‌ك و تیرۆریستانی داعش و مه‌ینه‌تییه‌كانی مرۆیی و ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كیه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه گفتوگۆكرا.
شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ربا به‌ناوی خۆی و ره‌وته‌كه‌یه‌وه پیرۆزبایی له مه‌سروور بارزانی كرد بۆ كاندیدكردنی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه‌یدا بۆ خواست و دووپاتی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
له‌و دیداره‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بیروبۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی سوریای دراوسێ خسته‌ڕوو و هانی گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دا تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ دۆخه‌كه، كه هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به بوون و رۆڵی خۆی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و بڕیاره سیاسیه‌كاندا بكات.