Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 20 MAR 2019 11:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

کۆبیچ: لە ئەورووپا و لە ڕۆژئاوادا بە چاوێكی بەرز سەیری پێگە و مێژوو و خەباتی سەرۆك بارزانی و خانەوادەی بارزانی دەكرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان  كرد و یان کۆبیچ لە دیدارەکەدا رایگەیاند، كە لە ئەورووپا و لە ڕۆژئاوادا بە چاوێكی بەرز سەیری پێگە و مێژوو و خەباتی سەرۆك بارزانی و خانەوادەی بارزانی دەكرێت.

 

ڕۆژی سێشەممە 4ـی 11ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یان كۆبیچ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.

لەو دیدارەدا كە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و ماڵئاواییكردن، سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو سوپاسی سەرۆك بارزانی و حكوومەتی هەرێمی كرد كە لەماوەی كاركردنیدا پشتیوان و هاوكاری بوونە و هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی هەبوو و ڕایگەیاند كە لە ئەورووپا و لە ڕۆژئاوادا بە چاوێكی بەرز سەیری پێگە و مێژوو و خەباتی سەرۆك بارزانی و خانەوادەی بارزانی دەكرێت.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆشنایی خستەسەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و سەردانی سەرۆك بارزانیی بۆ بەغدا بە گرنگ و ئیجابی وەسف كرد و ئاماژەیشی بەوەدا كە ئەو سەردانە لە لایەن عێراقییەكانەوە بە وەرچەرخانێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و مایەی ئومێد لە قەڵەم دراوە و بە پێویستیشی زانی ئەو دەرفەتەی كە لەدوای سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا هاتووەتە ئارا بقۆزرێتەوە و بەغدایش وەڵام و هەنگاوی ئیجابی بهاوێژێت لەبارەی سنوور و نەوت و كێشەكانی تری نێوان هەرێم و بەغدا. هەروەها پیرۆزبایی بڕیارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لە دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی داهاتووی كوردستان و دووپاتیشی كردەوە كە حكوومەتی ئایندەی كوردستان حكوومەتێكی كارا و بەهێز دەبێت.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەرك و ماندووبوونەكانی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و سەردانەكەی بۆ بەغدا، سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە لە گشت قۆناغەكاندا پەیامی ئێمە پەیامی ئاشتی و دیالۆگ و لێكتێگەییشتن بووە بۆ چارەسەری كێشەكان و لەدوای هەڵبژاردنەكانی عێراق و پێكهاتنی حكوومەتی تازە كەشوهەوایەكی تازە و ئومێدێكی نوێ دروست بووە و بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیش پێویستە قەناعەت بە دیالۆگ و زمانی ئاشتی هەبێت و لە هەمانكاتیشدا نیازپاكی بۆ چارەسەر هەبێت. دیالۆگ و ئاشتیخوازیی ئێمەیەش نابێ لەسەر حسابی پڕەنسیپ و بابەتە ستراتیژییەكانی ئێمە بێت.

سەرۆك بارزانی لە درێژەی وتەكانیدا پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی دووپات كردەوە و هیوای ئەوەی خواست كە ئەو حكوومەتە بتوانی كێشەكان چارەسەر بكات و خزمەتگوزاری پێشكەشی خەڵك بكات. لەبارەی حكوومەتی ئایندەی هەرێمیش سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە دروشمی ئێمە كوردستانێكی بەهێزە و لەوە دڵنیاین كە حكوومەتی ئایندە حكوومەتێكی بەهێز دەبێ و لە خزمەتی خەڵك دەبێت و خەڵكی كوردستانیش پێشوازی لە بڕیارەكانی پارتی كردووە بۆ دیاریكردنی هەردوو كاندیدی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت.


 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەلێستەر بێرت وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا پێگەیشت

TUESDAY, 19 MARCH 2019 21:03:13

هەولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩/٣/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەلێستەر بێرت وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێگەیشت.

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

TUESDAY, 19 MARCH 2019 20:03:07

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆنگرێسمان جۆن گارامندی كرد.

''ئاکرێ ب بەرفرەهترین شێوە دێ پێشوازیێ ل نەورۆزێ کەت'

TUESDAY, 19 MARCH 2019 18:03:24

ئاکرێ-KDP.info- بەرپرسێ کەلا کەڤن ل ئاکڕی ددەتە دیارکرن، ئاکرێ ناڤ و دەنگیا خۆ هەیە ب هەلکرنا ئاگرێ نەورۆزێ ئەڤ ساڵە ژی دێ ب بەرفرەهترین شێوە پێشوازیێ ل جەژنا نەورۆزی کەن.

 
لە خورماتوو ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە

TUESDAY, 19 MARCH 2019 18:03:19

خورماتوو-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خورماتووی پارتی دەڵێ، ئەنجومەنی قەزای خورماتوو بڕیاریان داوە بە شێوەیەكی ڕەسمی ئاگری نەورۆز بكەنەوە و لە بناری چیای هەنجیرە ئاهەنگێك ڕێك خراوە و ئاگری نەورۆزی لێ دەكرێتەوە.

 
كوردێك لە پۆڵەندا خه‌ڵاتی باشترین توێژینه‌وه‌ی ساڵی پێ درا

TUESDAY, 19 MARCH 2019 18:03:07

پۆڵەندا-KDP.info-  د. حه‌سه‌ن عه‌لی سوڵتان، قوتابیی دكتۆرا بوو له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی پۆزنان-پۆڵه‌ندا. به‌هێزیی نامه‌ی دكتۆراكه‌ی سه‌رنجی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پۆڵه‌ندای به‌لای خۆیدا ڕا‌كێشا و وه‌ك یەکێک لە ٥ باشترین توێژینه‌وه‌ی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP