هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه و یان کۆبیچ دووپاتی كرده‌وه، كه كاری له پێشینه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هاوكاریكردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره، به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له ئه‌ركی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/12/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (یان كۆبیچ) نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد، كه به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق سه‌ردانی به‌ڕێزیانی كرد.
له دیدارێكدا مه‌سروور بارزانی، هه‌وڵه‌كانی یان كۆبیچی له لێكنزیككردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌كانی عێراق به‌رزنرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی داهاتوو بۆ خواست. هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشكخرایه سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێمانوایه ده‌رفه‌تێكی نوێ هاتۆته پێش بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی و چاره‌سه‌ركردنی گشت كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، دووپاتی له پشتگیری هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران و پێكه‌وه‌كاركردن كرده‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سوپاسی مه‌سروور بارزانی كرد بۆ پێشكه‌شكردنی رێنوێنی و هاوكاری و ئاسانكارییه‌كان. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی به‌بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه بۆ خواست، هاوكات دووپاتی كرده‌وه، كه كاری له پێشینه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هاوكاریكردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره، به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له ئه‌ركی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشهات و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌گه‌ره‌كان و ره‌وشی سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا بوو.