هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/12/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد كه كاره‌كانی له عێراق كۆتایی هاتووه و به مه‌به‌ستی ماڵئاوایی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كردبوو.
له دیدارێكدا كۆبیش پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو و سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران و حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییه‌ی پێشكه‌شی كراون و، هیوای به‌رده‌وامیی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خواست، هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه، كه دۆستایه‌تییه‌كی باشی له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دروست كردووه و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستانی له حكوومه‌تی نوێی عێراقدا به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی كۆبیشی كرد له‌و ماوه سه‌خته‌ی له عێراق كاری كردووه بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان و سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه وه‌ك ماڵی دووه‌میه‌تى و به‌رده‌وامیی پشتگیریی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ دووپات كرده‌وه.