د.محه‌ممد خدر مولوود
گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان چه‌ند به‌له‌مێكی سه‌ربازیی ئۆكرینایی و سه‌ربازانی رووسیا له ده‌ریای ئه‌زۆف، رووس گوته‌نی (ئهزۆفسكی مۆرێ)، گرفتی تازه هه‌ڵتۆقیوو نین، هه‌روه‌ك میدیای كوردی به ساده‌یی و بێ پێشینه ته‌نیا وه‌ك هه‌واڵ باسیان لێوه كرد.
له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، پهرهشێنكهی سه‌رۆكی ئۆكراینا یه‌كه‌مین كه‌سێك بوو له په‌یامی په‌ڕینه‌وه‌ی پووتینی سه‌رۆكی رووسیا تێگه‌یشت، له كاتێكدا خودی پووتین به لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له پێشه‌نگی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پردی نێوان دوورگه‌ی كریم و رووسیا بوو، به جۆرێك پێشان درا كه سه‌رۆكی رووسیا سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی ئاوادانكردنه‌وه، دوای جه‌نگێكی مه‌زن ئه‌م پرسه به‌رێوه ده‌بات.
ئه‌م دیمه‌نانه دروستكردنی پردی نێوان دوورگه‌ی كریم ورووسیا له كاتێكی دیاریكراو و به‌و شێوه مه‌زن و زه‌به‌لاحه به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌خۆیی سه‌رۆكی رووسیا له مانا و پهیامك زیاتریان له هه‌گبه‌دابوو، به تایبه‌تیش بۆ سه‌رۆك پهرهشێنكه و سه‌رۆكانی بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌ورووپا و هاوپه‌یمانانی ناتۆ.
گه‌ر ئه‌م ڕێوره‌سمه ئازاربه‌خشه بۆ ئۆكرایناییهكان له مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ به‌رێوه چووبی، له‌و راستییه به‌دوور نییه كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی پووتین له دوای ئه‌و شكستانه دێت كه ئۆكرایناییهكان له رۆژهه‌ڵاتی دۆڵی ده‌مباس، به‌تایبه‌تیش له هه‌ردوو (شاری لۆگانسك ودانێسك و دورگه‌ی كریم)ی له ده‌ست چوو، پاش خۆپێشاندانه‌كانی شه‌قامی مه‌یدان و خرێشیات كه به مه‌به‌ستی رووخاندنی حوكمی دكتۆر یهفتهشینكۆ و هاتنه سه‌رحوكمی پیترۆپهرهشێنكه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2013 و تا هاوینی ساڵی 2014 شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان شكست و له‌ده‌ستانی شار و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرایناوه دێت.
ئه‌م رووداوانه له‌وساوه هه‌ر له كیێفی پایته‌خته‌وه، له رووباری دنێپرهوه قۆناغ به قۆناغ وا رژاوه‌ته نێو ده‌ریای ئه‌زۆف و ده‌ربه‌ندی (كریچ)یش كه كڕۆكی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرفتی ئه‌مجاره‌یه، ئایا ده‌بێته به‌ربه‌ست بۆ بهجیهانبوونهوهی پرسی ئۆكراینا و رووسیا؟ له كاتێكدا ده‌ریاكه، به ده‌ریای ناوخۆیی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا داده‌نرێت، نه‌ك نێوده‌وڵه‌تی؟
جا پرسیار لێره‌دایه، تا چه‌ند جیهان به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی ناتۆ ئه‌و جاره به ده‌نگ ئۆكراینهوهكان دێن؟ و، له بن ده‌ست و پێی و چهپهرۆكی ورچه سپییه‌كه رزگاری ده‌كه‌ن؟ یا ئه‌وه‌تا خه‌ونی دێرینی ئۆكراینه‌كان له هاوكێشهكهی په‌ڕینه‌وه له دنێپرهوه بۆ بازاڕی ئه‌ورووپا و ناتۆ، هه‌ر خه‌ون ده‌بێ و په‌یوه‌ندیی به هاوكێشه‌ی رووسیا و ئاماده‌یی له سووریا و ناوچه‌كه‌ی سه‌رده‌می داعش و پۆست داعشه‌وه ده‌بێت و سه‌ره‌نجام وای لێدێت هاتنه‌دی ئه‌و خه‌ون و ئامانجه‌یان وا ئاسان نایه‌ته به‌رچاو؟
له كاتێكدا پهرهشێنكهی سه‌رۆكی ئۆكراینا و له دوای گرژییه‌كانی ده‌ریای ئه‌زۆف باری نائاسایی له وڵات راگه‌یاندووه و داوای هاریكاریی وڵاتانی ئه‌ورووپایی ده‌كات، به‌تایبه‌تیش لاینگرانی كۆبوونه‌وه‌كانی (منیسك) حاڵی ئۆكرایناییهكان ئێستا بۆ ماوه‌ی مانگێك له باری جه‌نگ و یاسای عورفیدایه و، ژیان به نائاسایی ده‌به‌نه‌سه‌ر و چاوه‌ڕوانی هاتنی گهشتییهگهلێكی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپایی ئه‌مریكایین بۆ هه‌دوو كه‌ناری (بریانیسك و ماریۆپۆڵ)ی قه‌راغ ده‌ریاری ئهزۆفتی به لای ئۆكرایناوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا پووتین ئه‌و پیاوه‌ی به نهێنی و كار و كرده‌وه‌كانی جیهانی به‌خۆوه خه‌ریك كردووه، جارێكی دیكه هه‌ڵه‌ی جۆرجیا و ئۆسیتای باشوور دووباره ناكاته‌وه به رێگادان به گه‌یشتنی گه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكا به كه‌ناره‌كانی باتۆمی و بووتی وه‌ك له ساڵی 2004 غهفهڵتگیركرا و به ڕووداماوی به‌رگری له ئۆسیتا و ناوچه‌كه كرد.
ئێستای گرژییه‌كانی بردیانیسك و ماریاپۆڵ، گه‌ر هه‌مان گرژییه‌كانی باتومی و بووتی جۆرجیا و ئۆسیتایش نه‌بێ، پهرهشێنكهی سه‌رۆكی ئۆكراینا له هه‌مووان باشتر تێده‌گات ئه‌مڕۆ ساڵی 2004 نییه و وا پردی مه‌زنی نێوان دوورگه‌ی كریم و رووسیا به خاڵی پشكنینی ده‌ربه‌ندی كریچ تێده‌په‌ڕێ كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ورچهكهدایه و ئه‌وه‌نده‌ی بۆ پهرهشێنكهی سه‌رۆكی ئۆكراینا ده‌مێنێته‌وه ئه‌م گرژییه‌ی ده‌ریای ئه‌زۆف چۆن وه‌به‌رهێنانی لێ ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی رۆژی 31-3-2019 له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ركه‌وتنی خۆی دابێ، له‌به‌رامبه‌ریشدا رووسیاییهكان هه‌موو گرفته‌كانی ئۆكراینای ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و و چاویان له جێگره‌وه‌یه‌تی هه‌رهیچ نه‌بێ دژایه‌تیی مۆسكۆ نه‌كات.