Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 16 FEB 2019 05:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی حه‌كیم عه‌بدوڵڵا كاكه‌ وه‌یس دەکات
| KDP.info


به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان


خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حه‌كیم عه‌بدوڵڵا كاكه‌ وه‌یس

دڵگران بووین به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و نوسه‌ر و رۆماننوسی گه‌له‌كه‌مان(حه‌كیم كاكه‌ وه‌یس).
خوالێخۆشبوو حه‌كیم كاكه‌وه‌یس وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مێك وه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ ریزی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن خزمه‌تی به‌ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی كردووه‌، له‌ هه‌مانكاتیشدا به‌ پێنوس و به‌تایبه‌تی له‌بواری رۆماننوسی خزمه‌تێكی به‌رچاوی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی كردووه‌.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی له‌ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان و نوسه‌رانی كورد و ئه‌ده‌ب دۆستانی كوردستان ده‌كه‌ین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله‌ وانا الیه‌ راجعون
باره‌گای بارزانی

 




دوایین هەواڵەکان

ترەمپ: لە 24 کاتژمێری داهاتوودا راگەیێندراوێک لەبارەی سووریا بڵاودەکەمەوە

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 22:02:35
ئەمریکا-KDP.info-  سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانی راگەیاندنی باری نائاسایی واژۆ دەکات و لە 24 کاتژمێری داهاتووشدا راگەیێندراوێک لەبارەی جەنگی داعش لە سووریا بڵاودەکاتەوە.
 
مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه‌

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 21:02:12
میونشن-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، راوێژكاریی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئانیگریت كرامپ كارینباوه‌ر، سه‌رۆكی پارتی CDU، كه‌ پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه‌، كۆبووه‌وه‌.
 
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی و فالح فه‌یاز

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 20:02:07
میونشن-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه‌.
 
هه‌ورامی: هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی په‌یسه‌رپریس ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.. ڕێز له‌ بڕیاری یه‌كێتی ده‌گرین

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 20:02:54
هه‌ولێر-KDP.info- هێمن هه‌ورامی به‌ربژێر پارتی بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ و زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی په‌یسه‌رپریس ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و ڕێز له‌ بڕیاری یه‌كێتی ده‌گرین بۆ هه‌ر كاندیدێك و ئه‌و بابه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌یه‌.
 
فازڵ نەبی: به‌غدا ٣١٧ ملیار دیناری بۆ مانگی دوو رەوانەی هه‌رێم کردووە

FRIDAY, 15 FEBRUARY 2019 18:02:04
هه‌ولێر-KDP.info- بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق گوتی، دوای کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای بودجە لەلایەن حکوومەتی عێراق پشکی ھەرێمیان حیساب کردووە و ھەر وەکو ساڵی ڕابردوو ٣١٧ ملیار دیناریان بۆ مانگی دوو رەوانە کردووە.
 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP