د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
وا پێده‌چێ پلان و به‌رنامه‌ی ئێستای ئه‌مریكا بۆ عێراق له جارانی باشتر روون بووبێته‌وه و عێراقی هێنابێته رایێ، كه له دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ر له به‌رامبه‌ر پرسی نه‌وت و كه‌ركووك سه‌ری به (به‌ردی ئه‌لحه‌دی به‌ریتانیا) كه‌وت، بۆیه وا به هه‌ولێر و بارزانی ده‌ڵێت: (سهددهقت، ئێوه ڕاست بوون، ئه‌وان چه‌وت و خوار و خێچ).
ئه‌و بزاڤه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌و ته‌نگه‌تاوییه‌ی عێراق جۆرێكه، له به‌رنامه‌ی ئه‌مریكا و قۆناغی دووه‌می ئه‌و گوشار و گه‌مارۆیانه‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه به جریوه‌جریوی تویته‌ره‌كه‌ی ئێرانی هه‌ژاندوو وعێراقیشی ته‌نگه‌تاو و ناچار كردووه بۆ ملدان به‌و دیفاكتۆیه‌ی له ئارادا هه‌یه.
بۆیه وا رۆژی هه‌ینی 16ی نۆڤێمبه‌ری 2018، له هه‌ولێره‌وه خۆرێكی تازه‌ی گه‌رم بۆ زستانی كوردستان هه‌ڵدێ و له ئاینده‌شدا ئه‌گه‌ری زۆره دوابزماربێ له تابووتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركووك بدرێ.
شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی، عاسم جیهادی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه به په‌له‌پروزێ به میدیاكانی راگه‌یاند:
- به‌غدا و هه‌ولێر رێككه‌وتن رۆژانه (50 – 100) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگای بۆریی نه‌وتی كوردستان له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیای بگوازنه‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مریكایی له‌و ئانوساته‌دا خۆیان له ئاماده‌باشیدا بوون چ وه‌ك سه‌رۆكه‌كه‌یان به جریوه‌ی تویته‌ر یا به راگه‌یاندن یا به ناردنی نوێنه‌ریان، په‌یامی كردنه‌وه‌ی كلیلی بۆریی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ربه‌ندی جه‌یهانی توركیا به ڕووی ناردن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌ردوو كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان رابگه‌یێنن، سه‌رباری پیرۆزبایكردنیش له گه‌لی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكیش بده‌نه ئێران و به عێراقیش بڵێن: ئایا په‌یامه‌كه گه‌یشت؟
هه‌روایش كه‌وته‌وه، دوابه‌دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی عاسم جیهاد، جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مریكا، هه‌ر به جریوه‌یه‌ك له تویته‌ره‌كه‌یدا ده‌ڵێ: به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك به رێگای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان (داهاتی ونبووی نه‌وتی كه‌ركووك و خزمهتگووزارییهكان بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه)، دوای تویته‌ره‌كه‌ی جۆن بۆڵتن، ئه‌ندرێ پییك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆژی 16ی نۆڤێمبه‌ر له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر هه‌مان پرس دوان و پیرۆزباییان له پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆریی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان كردووه؛ شه‌وی 16ی نۆڤێمبه‌ریش، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له گۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پیرۆزبایی خۆی گه‌یاندووه و باسی له لایه‌نی ئیجابی و كاری باشی ناردنی نه‌وته‌كه‌ی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا به بۆریی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان كردووه، هه‌مان شه‌ویش له واشنتۆن برێت مهكگۆرگی باراننهدیتهی ژووری سحێلای سه‌رۆك بارزانی، پیرۆزبایی پرۆسه‌كه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له كۆی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی رۆژی 16ی نۆڤێمبه‌ر، سه‌ردانی ئه‌ندرێ پییك یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست و شاندی یاوه‌ری بۆ باره‌گای بارزانی و سوپاسكردنی سه‌رۆك بارزانی بۆ پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆریی كوردستان و، دواتر سه‌ردانی هه‌مان شانده‌كه بۆ لای مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، ئه‌مریكا له رێگای میدیاییه‌وه تا ناردنی نوێنه‌ری تایبه‌تی، په‌یامه‌كه‌ی به ڕوونی گه‌یاندووه، ئه‌م هه‌موو هاتن و چوونه‌ش، ئاماژه‌ی سووربوون و موكوڕبوونی ئه‌مریكا ده‌گه‌یێنێ. به واتایه‌كی تر، تا ئێره نه‌خشه‌ڕێگای رۆژی 16ی نۆڤێمبه‌ری 2018 كه پرۆسه‌كه و هه‌ناردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆریی كوردستانه‌وه، دیفاكتۆیه‌كی تازه‌ی پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هاڤانا و بای حه‌سه‌نه به بۆریی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان روون بۆته‌وه و به گوێره‌ی دواهه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رزیش، له‌رۆژی 16-11-2018دا كه‌وتۆته واری جێبهجێیبوون و رۆژانه‌ش بۆی هه‌یه رێژه‌ی هه‌نارده‌كردن (100) هه‌زار به‌رمیل تێبپه‌ڕێنێ، له‌وه‌وه ده‌بێ بڵێین ئایندهی پرسه‌كه‌ش به ته‌نیا به هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ته تازه‌كه‌ی عادل عهبولمههدییهوه پابه‌ند و گرێ‌دراو نییه، به‌ڵكو له ئه‌گه‌ره‌كانی (نه‌گۆڕی هاوكێشه‌كه) ده‌رهاویشته و لێككهوتی دیكه بۆ ناوچه‌كه و هه‌رێمه‌كه به بارودۆخی سووریایشیهوهی لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه ئه‌مریكا و رووسیا به رۆز نێفت و كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی ئه‌مریكایی ببنه جێگره‌وه‌ی كۆمپانیای بی پیی به‌ریتانیایی یا هه‌ر له كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووك پای دۆزی پێبكه‌ن.
به هه‌موو بارێكدا رۆژی 16ی نۆڤێمبه‌ر 2018 سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی دیپلۆماسیانه‌ی هه‌ولێر و سه‌رۆك بارزانییه به‌سه‌ر كۆی ئه‌و رووداوانه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌سه‌ر كه‌ركووكدا هاتوون و ده‌بێته هۆكارێكی گرینگ بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رباری ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و شایسته داراییانه‌ی له سۆنگه‌ی هه‌ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆریی كوردستان ئه‌وا هه‌ولێر بۆ گفتوگۆیه‌كانی ئایندهی له‌گه‌ڵ به‌غدا خاڵێكی گرینگی سیاسی و ئابووری ده‌ست كه‌وتووه، به خاڵی وه‌رچه‌رخان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر ، بۆ به‌غداش پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به بۆڕی كوردستان ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه زۆره‌ی له ئه‌نجامی بردنی نه‌وتی كه‌ركووك به رۆژی رووناك له ماوه‌ی ساڵێكدا به تانكه‌ر بۆ ئێران له به‌غدا ده‌كه‌وت، ئیتر له جێی خۆی ده‌وه‌ستێ و قۆناغی باوه‌ڕبوون له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ش پته‌وتر دروست ده‌بێته‌وه كه هه‌ولێر له بواری ئارامیی سیاسی و گه‌شه‌ی ئابووری له شوێن و جێگای دیگه، له شار و پایته‌ختی دیكه بۆ به‌غدا و ئایندهی پێكه‌وه‌ژیان زۆر گرینگتر و ستراتیژیتره.
دیاره ئه‌م حاڵه‌ته‌شدا نابێ له بازنه‌ی بۆشدا بخولێته‌وه و هه‌رجارێ له سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی ههرتهنگژه و قه‌یرانێكدا، به به‌غدا بڵێین (تعال فهم حاج احمد اغا) و گه‌ر هه‌ركه‌سێكیش كه‌س بێ، ئه‌و (ئهلفهی) یا ده‌سته‌واژه‌یه‌ی جۆن بۆڵتنی به‌سه كه ده‌ڵێ: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆریی كوردستاندا، داهاتی ونبوو و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.